سـاڵح موسلیم سه‌رۆکی پارتی یه‌کێتی دیموکراتی ده‌ڵێت داعش له 15 ی مانگه‌وه هه‌تا ئێسـتا هێرشێـکی گه‌وره ده‌کاته سه‌ر شـاری کۆبانی به‌و چه‌کانه‌ی له موسڵ له له‌شکری عێراقی گرتوون
سه‌رۆکایه‌تی فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێت فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی وڵاته‌که‌ی ڕۆژی هه‌ینی یه‌که‌م هێرشی ئاسـمانی خۆیان کردووه‌ته سه‌ر شوێنه‌کانی داعش له عێراقدا
خه‌ڵـکی سکوتلا‌ند له ڕاپـرسیـیه مێژوویـیه‌که‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه بڕیاریان دا له به‌ریتانیا جیا نه‌بنه‌وه و درێژه به‌و 307 سـاڵه بده‌ن که‌وا له ماوه‌یدا یه‌کیان گرتووه
ئه‌و کۆمه‌ڵه گه‌نجه ئێرانیـیه‌ی چه‌ند مانگێـک له‌مه‌وبه‌ر کلیپـێـکی ڤیدیۆیان دروسـتکرد له‌سه‌ر گۆرانی "Happy" ی گۆرانبێژی ئه‌مه‌ریکایی فه‌ڕڵ ولیه‌مز Pharrell Williams حوکمی زیندانی دراون.
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما گوتی ئه‌و پـشـتیوانیـیه به‌هێزه‌ی هه‌ردوو پارتی کۆماری و دیموکرات له کۆنگرس له پـرۆژه بڕیاری ڕاهێنان و پـڕچه‌کـکردنی ئۆپـۆزسیۆنی میانڕه‌وی سوریایان کردووه نیشـانی ده‌دات ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان له نێو خۆیاندا له شه‌ڕی دژی داعش چه‌نده یه‌کگرتوون.
ئه‌نجومه‌نی سیناتی ئه‌مه‌ریکا پـرۆژه پـلانه‌که‌ی سه‌رۆک ئۆبامای په‌سه‌ندکرد که بۆ مه‌شق و ڕاهێنان و پـڕچه‌کـکردنی ئۆپـۆزسیۆنی میانڕه‌وی سوریای داڕشتووه به مه‌به‌ستی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌کدارانی ڕێـکخراوی داعش
سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێت هه‌تا ئێستا جیهان ڕێـکخراوێـکی تێرۆرسـتی گه‌وره‌ی هاوشێوه‌ی داعشی نه‌بینیوه که خاوه‌نی ئه‌و هه‌موو توانا له‌شـکری و دارایی و ژماره که‌سه ببێت
وا بۆ سێ ڕۆژه داعش به تانک و تۆپ و موشه‌ک و خومپاره له سێ قوڵه‌وه، له ڕۆژهه‌ڵات و باشور و ڕۆژئاوا، هێرشێـکی گه‌وره‌ی کردووه‌ته سه‌ر ناوچه‌ی کۆبانی له باکوری سوریا، و به‌پـێی دوایـین هه‌واڵ هه‌تا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه توانیویه‌تی ده‌سـتبگرێت به‌سه‌ر زیاتر له 15 گوندی ئه‌و ناوچه‌یه
پـۆلیس ده‌ڵێت کوشنده‌ترین ته‌قینه‌وه‌ی ڕۆژی پـێنجشه‌ممه له شه‌قامی بازاڕێـکی ناوچه‌ی تۆپـچی له باکوری ڕۆژئاوای به‌غدا بووه که له‌وێ بۆمبێـک ته‌قیوه‌ته‌وه و 4 که‌س کوژراون و 10 که‌سی دیکه برینداربوون
پـۆلیسی ئوسترالیا هه‌ڵمه‌تێـکی گه‌وره‌ی له نێو وڵاته‌که‌یدا ئه‌نجامداوه و تیایدا 15 که‌سی گومانباری ده‌سـتگیرکردووه به تاوانی هه‌وڵی سه‌ربڕینی خه‌ڵکی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی داعش. به‌ڵام به‌ر له کۆتایی ڕۆژ 9 که‌سی لێ ئازادکردوون
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی سیاسه‌تێـکی ڕوونی بۆ شه‌ڕی داعش هه‌یه و به باشی تاووتوێی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی کردووه و ئێسـتا دهسـتیـکردووه به پـێـکهێنانی هاوپه‌یمانێتیـیه‌کی نێوده‌وڵه‌تی له دژی داعش که زیاتر له 50 وڵات تیایدا به‌شـداری ده‌که‌ن
وه‌زاره‌تی به‌رگری چیک ده‌ڵێت گرێبه‌سـتێـکی له‌گه‌ڵ عێراق مورکردووه بۆ ڕاهێنانی 31 فڕۆکه‌وانی هه‌لیکۆپـته‌ر بۆ هێزی ئاسـمانی عێراق
ژماره‌یه‌ک له مامۆسـتایانی قوتابخانه و ئامادهیـیهکانی شـاری هه‌ولێر ڕۆژی چوارشه‌ممه خۆپـیشـاندانێـکی ناڕه‌زایـیان له به‌رده‌م په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق سـازکرد به مه‌به‌سـتی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر دواکه‌وتنی موچه‌کانیان
بڕیاره ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ڕێفراندۆمێـک له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی سکۆتلاند سـازبکرێت. به‌ڵام له ناوخۆی سکۆتلاند و ته‌نانه‌ت جیهان به گشـتی زۆرێـک هه‌ن خوازیارن ئه‌و جودابوونه ڕوو نه‌دات
ده‌سته‌یه‌کی باڵای سوێندخۆرانی فیدرالی پیاوێکیان تاوانبارکرد به حه‌وت تۆمه‌ت که بریتین له هه‌وڵدان بۆ دابینکردنی پشتیوانی و سه‌رچاوه بۆ گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و هه‌وڵی کوشتنی کارمه‌ندانی له‌شکری ئه‌مه‌ریکا.
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران مشت‌ومڕ له‌سه‌ر به‌رنوسی بڕیارێک ده‌کات که داوا له پنتاگۆن ده‌کات 15 ڕۆژ پێشوه‌خت له هه‌ر جۆره ڕاهێنان ئاگادار بکرێنه‌وه و دواتریش ناوه به ناوه ڕاپۆرتیان پێ بدرێت.
شێخ عه‌بدولڕه‌حمان شێخ عومه‌ر "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" به کۆمه‌ڵی توندڕه‌وی سوماڵی ئه‌ل شه‌باب هاوبهرکرد، گوتی ملیتانه‌کان زیاتر زیان له ئیسلام ده‌ده‌ن له‌بڕی ڕاکیشانی خه‌ڵک به‌و ئایینه.
ڕێـکخراوی کۆچبه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێت زیاتر له 700 که‌س که له ئه‌فریکا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌ری خۆیان هه‌ڵگرت به ئامانجی ئه‌وه‌ی به ئه‌وروپا بگه‌ن، پێده‌چێت له ئاکامی نوقومبوونی دوو که‌شتی له ده‌ریای ناوه‌ڕاست گیانیان له‌ده‌سـتدابێت
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا و کاربه‌ده‌سـتێـکی یه‌کینه‌کانی پاراسـتنی گه‌ل (یه‌په‌گه) ده‌ڵێن هێزه کوردیـیهکان توانیویانه زیاتر له 10 گوند له ده‌سـتی داعش ڕزگار بکه‌ن
سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا فڕانسوا ئۆلاند ده‌ڵێت میلیتانانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی جیهانین و ئه‌مه‌ش پـێویسـتی به کاردانه‌وه‌یه‌کی جیهانی هه‌یه
زیاتر نیشـان بده