کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا و کاربه‌ده‌سـتێـکی یه‌کینه‌کانی پاراسـتنی گه‌ل (یه‌په‌گه) ده‌ڵێن هێزه کوردیـیه‌کان توانیویانه زیاتر له 10 گوند له ده‌سـتی داعش ڕزگار بکه‌ن.
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری ده‌ڵێت له نوێترین شه‌ڕی نێوان هێزه‌کانی یه‌په‌گه و چه‌کدارانی داعش که له ڕۆژی شه‌ممه‌وه ده‌سـتیپـێکردووه، هێزه کوردیـیه‌کان نزیکه‌ی 14 گوندیان ئازادکردووه.
هه‌روه‌ها نه‌واف خه‌لیل گوته‌بێژی یه‌په‌گه ڕۆژی دووشه‌ممه به ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێسی گوت له پارێزگای حه‌سه‌که‌ی باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا به لایه‌نی که‌م 10 گوندیان ئازادکردووه.