سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێت هه‌تا ئێستا جیهان ڕێـکخراوێـکی تێرۆرسـتی گه‌وره‌ی هاوشێوه‌ی داعشی نه‌بینیوه که خاوه‌نی ئه‌و هه‌موو توانا له‌شـکری و دارایی و ژماره که‌سه ببێت.
فڕانسوا ئۆلاند ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له میانه‌ی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی له کۆشـکی ئیلیزێ ئه‌م تێبینیـیه‌ی خۆی خسته ڕوو و گوتی ئه‌م ڕێکخراوه تێرۆرسـتیـیه نه‌ک ته‌نها شه‌ڕی وڵاتان ده‌کات به‌ڵـکو هه‌وڵیش ده‌دات شوێنی حکومه‌ته‌کانیش بگرێته‌وه.
پاشـان باسی له ڕه‌فتاری داعش کرد و گوتی سه‌ری ڕۆژنامه‌وانان ده‌بڕێت و هه‌ر که‌سێـک به ڕووی بوه‌ستێته‌وه ده‌یکوژێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ژنیش بێت، هه‌روه‌ها به شێوه‌یه‌کی توندئامێز له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی سیڤیل هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کات و که‌مینه‌کان له ناوچه‌کانیان ده‌رده‌کات، به تایبه‌تی مه‌سیحیـیه‌کان.
سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد داعش له سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه خه‌ڵک بۆخۆی ڕاده‌کێشێت. گوتی له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ عێراق و به تایبه‌تی بۆ هه‌رێمی کوردسـتان، سه‌رۆکی هه‌رێم مه‌سـعود بارزانی ڕه‌گه‌زنامه‌ی ژماره‌یه‌ک له‌و تێرۆرستانه‌ی وه‌ک نمونه نیشـان داوه که هه‌موویان که‌سانی بیانی بوون.
فڕانسوا ئۆلاند گوتیشی هه‌ر له فه‌ڕه‌نساوه نزیکه‌ی هه‌زار که‌س چوون په‌یوه‌ندیـیان به داعشه‌وه کردووه له سوریا و عێراق و زۆربه‌یان گه‌نجن و ته‌نانه‌ت خوار ته‌مه‌ن هه‌ژده سـاڵن. گوتیشی هه‌تا ئێسـتا 36 که‌سیان کوژراون، به‌ڵام ڕه‌نگه لێـیان بگه‌ڕێنه‌وه و له هزریاندا مه‌ترسیدارترین نه‌خشه و پلان هه‌بن، بۆیه داعش ته‌نها هه‌ر مه‌ترسی نیـیه بۆ سه‌ر عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌ڵکو بۆ ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا و هه‌موو جیهان.
پاشان باسی له کاردانه‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی له به‌رامبه‌ر داعش کرد و گوتی فه‌ڕه‌نسا به ئه‌رکی خۆی هه‌سـتاوه و له مانگی هه‌شته‌وه ده‌سـتیکردووه به ڕه‌وانه‌کردنی چه‌ک بۆ عێراق. گوتیشی له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ عێراق، کاربه‌ده‌سـتانی عێراق داوایان لێکردووه فه‌ڕه‌نسا له پاڵ یارمه‌تی مرۆیی یارمه‌تی هێزی ئاسمانیش بدات و ئه‌ویش لای خۆیه‌وه ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌مڕۆ پـێنجشه‌ممه له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی به‌رگری کۆبوونه‌وه‌ی سـازکردووه و تیایدا بڕیاری داوه داواکه‌ی عێراق په‌سه‌ندبکرێت.
سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد وڵاته‌که‌ی هێزی پـیاده بۆ عێراق ڕه‌وانه ناکات و هێرشه ئاسمانیـیه‌کانیش له دژی داعش ته‌نها له ناو سنووری عێراقدا ده‌بن. باسی له‌وه‌ش کرد له هه‌فته‌ی داهاتووه په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ی به فه‌رمی له ورده‌کاری ئه‌م بڕیاره‌ی ئاگادارده‌کرێته‌وه.