وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی سیاسه‌تێـکی ڕوونی بۆ شه‌ڕی داعش هه‌یه و به باشی تاووتوێی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی کردووه و ئێسـتا ده‌سـتیـکردووه به پـێـکهێنانی هاوپه‌یمانێتیـیه‌کی نێوده‌وڵه‌تی له دژی داعش که زیاتر له 50 وڵات تیایدا به‌شـداری ده‌که‌ن.
جان کێری ڕۆژی چوارشه‌ممه له به‌رده‌م کۆمیته‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سینات ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی" ده‌بێت شه‌ڕی ئه‌م ڕێـکخراوه بکرێت که ده‌ستدرێژی ده‌کاته سه‌ر ناموسی خه‌ڵـکی و ژنان ده‌کوژێت یان به جیهادیـیه‌کانیان ده‌فرۆشێت و جگه له‌وانه نه ڕۆشنبیری و نه شارسـتانی پـێشـکه‌شی خه‌ڵـکی ناکات و ته‌نها به عه‌قڵیـیه‌تی چه‌رخی به‌ردین مامه‌ڵه ده‌کات."
گوتیشی به‌ر له‌وه‌ی سه‌رۆک ئۆباما ئه‌مڕۆ وتاره‌که‌ی پـێشـکه‌ش بکات، وڵاتان ده‌سـتیانکرد به یارمه‌تیدانی هێزه عێراقیـیه‌کان تاوه‌کو شـکست به داعش بهێنن. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد ئه‌مه‌ریکا چالاکی هێزی ئاسـمانی خۆی به‌سه‌ر عێراق زیادکردووه و به خێراتر ته‌قه‌مه‌نی ڕه‌وانه‌ی هێزه‌کانی عێراق ده‌کات.
هه‌روه‌ها گوتی به تێروته‌سه‌لی پـێداویسـتیـیه‌کانی له‌شـکری عێراق و پـێشـمه‌رگه‌یان هه‌ڵسه‌نگاندووه. دڵنیایی خۆشی نیشـان دا له به‌رامبه‌ر تواناکانی له‌شـکری عێراق له‌وه‌ی بتوانێت پـێشـڕه‌ویـیه‌کی خێرا بکات. پاشان باسی له هێرشه ئاسـمانیـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا کرد و گوتی زۆر کاریگه‌ربوون و وایکردووه وره به هێزه عێراقیـیه‌کان بدات و سه‌رئه‌نجام شـارۆچکه‌ی ئامرلی و به‌نداوی موسڵ ئازادبکرێن له‌گه‌ڵ چه‌ندان ناوچه‌ی دیکه‌ی که‌وتبوونه ژێر ده‌سـتی چه‌کدارانی داعش.
جان کێری له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتیشی کرۆکی ستراتیژیـیه‌تی نه‌هێشتنی داعش له هاوپه‌یمانێتیـیه‌کی نێوده‌وڵه‌تی چه‌ند ڕه‌هه‌ندیدایه و به تایبه‌تی پشـتیوانی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆی له‌شـکری، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه دا که پـێوست ناکات هه‌موو وڵاتێـک به‌شـداری له ئه‌رکی له‌شـکریدا بکه‌ن، به‌ڵکو هه‌ر ته‌نها به‌شـداریکردن له‌و هه‌ڵمه‌ته گشـتیـیه‌دا ڕه‌نگه بـبێته مایه‌ی به‌دیهێنانی ئامانجه‌کان.
پاشان جه‌ختی خسته سه‌ر شه‌ڕکردنی ئه‌و تۆڕه‌ی کار بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی کولتوری توندڕه‌وی ده‌کات.