سـاڵح موسلیم سه‌رۆکی پارتی یه‌کێتی دیموکراتی ده‌ڵێت داعش له 15 ی مانگه‌وه هه‌تا ئێسـتا هێرشێـکی گه‌وره ده‌کاته سه‌ر شـاری کۆبانی به‌و چه‌کانه‌ی له موسڵ له له‌شکری عێراقی گرتوون.
ده‌شڵێت هه‌تا ئێستا خه‌ڵـکی کۆبانی به‌رگریـیه‌کی بێ وێنه نیشـان ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئیدی ئه‌و چه‌کانه‌یان نیـیه بتوانن ئه‌و تانکانه ڕابگرن.
به‌ڕێز موسلیم هوشـداری ده‌دات ئه‌گه‌ربێت و به هانای خه‌ڵـکی کۆبانی نه‌چن، ئه‌وا شه‌نگالێـکی دیکه ڕووده‌دات. پاشان ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر کاره‌سـاتی شه‌نگال له ناکاو و کتوپـڕ بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌تا چه‌ند ڕۆژێـکه هه‌موو جیهان ئاگاداری ڕه‌وشی کۆبانیـیه.
دواتر ده‌ڵێت بانگه‌وازی ئه‌و بۆ هه‌موو لایه‌که تاوه‌کو به فریای خه‌ڵـکی کۆبانی بکه‌ون.