مه‌لایه‌کی ناودار له شاری' منیا پولس'ی ئه‌مه‌ریکا ناپه‌سه‌ندی سه‌ربڕینی بارمته‌گیراوانی له‌لایه‌ن "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" کردووه، ده‌ڵێت ئه‌مه ره‌فتاری"ئیسلامانه نیه."
شێخ عه‌بدولڕه‌حمان شێخ عومه‌ر به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا(به‌شی سۆماڵیا)ی گوت به پێی شه‌ریعه‌تی ئیسلام گیراوه‌کان مافیان هه‌یه و نابێت له‌سه‌ر بنچینه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بوونیان بکوژرێن. ئه‌و "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به کۆمه‌ڵی توندڕه‌وی سوماڵی ئه‌ل شه‌باب هاوبه‌رکرد، گوتی ملیتانه‌کان زیاتر زیان له ئیسلام ده‌ده‌ن له‌بڕی ڕاکیشانی خه‌ڵک به‌و ئایینه.
شێخ عومه‌ر گوتیشی پێویسته کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکا کاری زیاتر بکرن تانیشان بده‌ن ئه‌مه‌ریکا شه‌ڕی له‌گه‌ڵ ئیسلامدا نیه.