ده‌سته‌یه‌کی باڵای سوێندخۆرانی فیدرالی پیاوێکیان تاوانبارکرد به حه‌وت تۆمه‌ت که بریتین له هه‌وڵدان بۆ دابینکردنی پشتیوانی و سه‌رچاوه بۆ گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و هه‌وڵی کوشتنی کارمه‌ندانی له‌شکری ئه‌مه‌ریکا.
وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریکا له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا ڕایگه‌یاند موفید ئه‌لفه‌قیه له شاری ڕۆچسته‌ر له ولایه‌تی نیویۆرك دوو که‌سی هاندابوو بۆ شه‌ڕکردن له پاڵ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و هه‌روه‌ها 600 دۆلاری ئه‌مه‌ریکی ڕه‌وانه‌ی یه‌مه‌ن کردبوو بۆ یارمه‌تیدانیان به‌ره‌وه سوریا به‌ڕێبکه‌ون بۆ شه‌ڕکردن له پاڵ گرۆپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.