ئه‌نجومه‌نی سیناتی ئه‌مه‌ریکا پـرۆژه پـلانه‌که‌ی سه‌رۆک ئۆبامای په‌سه‌ندکرد که بۆ مه‌شق و ڕاهێنان و پـڕچه‌کـکردنی ئۆپـۆزسیۆنی میانڕه‌وی سوریای داڕشتووه به مه‌به‌ستی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌کدارانی ڕێـکخراوی داعش.
ئه‌نجومه‌نه‌که ئێواره‌ی پـێـنجشه‌ممه له پـرۆسه‌یه‌کی ده‌نگداندا به ئه‌رێی 78 سیناتۆر به‌رامبه‌ر 22 نه‌رێ ده‌نگیان بۆ پـلانه‌که دا.
به‌پـێی یاساکان ده‌بێت سه‌رۆک ئۆباما بڕیاره‌که مۆربکات تاوه‌کو بچێته قۆناغی جێبه‌جێـکردنه‌وه.