کاربه‌ده‌سـتانی ئوردن پشـتڕاستی ده‌که‌نه‌وه فڕۆکه‌یه‌کی جه‌نگی خۆیان له پارێزگای ڕققه‌ی ژێر ده‌سـتی داعش له سوریا که‌وتووه‌ته خوارێ و فڕۆکه‌وانه‌که‌ی له لایه‌ن چه‌کدارانی داعشه‌وه ده‌سـتگیرکراوه
کۆمه‌ڵه‌ی سوریایی بۆ چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت ئه‌و هێرشه ئاسمانیـیانه‌ی فڕۆکه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ماوه‌ی سێ مانگه له سوریا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، هه‌تا ئێسـتا کوژرانی به لایه‌نی که‌م 1171 که‌سی لێکه‌وتوونه‌ته‌وه و زۆربه‌یان چه‌کداری داعشن
وه‌زیری نه‌وتی عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خۆی که‌م ناکاته‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بێت و نرخی به‌رمیلێـک نه‌وت بگاته 20 دۆلار
گوته‌بێژێـکی حکومه‌تی عێراق ده‌ڵێت ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بوجه‌ی سـاڵی داهاتووی په‌سه‌ندکردووه و ئێسـتا ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان کراوه تاوه‌کو ڕه‌زامه‌ندی کۆتایی له‌سه‌ر بدرێت
وه‌زیری به‌رگری عێراق ده‌ڵێت له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو ئوردن له چوارچێوه‌ی هه‌وڵی نێوده‌وڵه‌تی له دژی داعش ده‌ستده‌کات به مه‌شق و ڕاهێنانی سه‌ربازانی عێراقی
وه‌زاره‌تی به‌رگری جه‌زائیر ده‌ڵێت ئه‌و که‌سه‌ی له پشت ڕفاندن و سه‌ربڕینی گهشتیارێـکی فه‌ڕه‌نسایی بوو له مانگی نۆی ڕابردوو له کرده‌وه‌یه‌کی له‌شکریدا کوژرا
پـۆلیسی ئه‌ڵمانیا به دوای کۆترێـکی دزراودا ده‌گه‌ڕێت که خاوه‌نه‌که‌ی ده‌ڵێت هه‌ر که‌سێـک بۆی بدۆزێته‌وه به 10 هه‌زار یورۆ واته 12,250 دۆلار خه‌ڵاتی ده‌کات
تۆڕی ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌لجزیره‌ی قه‌ته‌ر ڕایگه‌یاند به شێوه‌یه‌کی کاتی په‌خشی هه‌ردوو که‌ناڵی خۆی "الجزيرة مباشر" و " الجزیرة مباشر مصر" له کار ڕاده‌گرێت
سه‌رۆک فه‌ڕه‌نسا داوا له ده‌زگاکانی ئاسایشی وڵاته‌که‌ی کرد له ئه‌وپه‌ڕی وریایـیدا بن، له پاش ئه‌و دوو هێرشه‌ی له دوو ڕۆژی ڕابردوو له دوو شاری فه‌ڕه‌نسا کران و تیایاندا خه‌ڵکی سیڤیل و پـۆلیس کرانه ئامانج له لایه‌ن هێرشبهرانێـکهوه که هاواریان ده‌کرد " الله اکبر".
کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی تونس ڕایگه‌یاند ئه‌لباجی قائید ئه‌لسه‌بسی سه‌رکه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی وڵاته‌که‌ی به‌ده‌سـتهێناوه
ڕۆژنامه‌وان مسته‌فا عه‌بدی ده‌ڵێت ڕۆژی دووشه‌ممه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هێزه‌که‌ی پـێشمه‌رگه کردووه له شاری کۆبانی و گوتویانه ڕه‌نگه له ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته‌دا ته‌واوی شاری کۆبانی ئازادبکه‌ن
وه‌زیری نه‌وتی عێراق ده‌ڵێت هه‌رێمی کوردسـتان به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی خاو به‌پـێی ئه‌و ڕێکه‌وتنه سهرهتایـیهی به‌غدا له‌گه‌ڵیدا مۆریکردووه، ده‌شڵێت ئه‌مه به‌رده‌وام ده‌بێت هه‌تا به ڕێـکه‌وتنێـکی کۆتایی ده‌گه‌ن
زیاتر له سێ مانگه شاری کۆبانی که‌وتووه‌ته به‌ر هێرشێـکی گه‌وره‌ی چه‌کدارانی داعش و زۆربه‌ی هه‌ره زۆری دانیشـتوانه‌که‌ی ئاواره بوون و به‌شێـکی گه‌وره‌ی شاره‌که وێرانبوو، ئه‌مه بێ له‌وه‌ی به سه‌دان ڕۆڵه‌ی دڵسـۆزی ئه‌و خاکه بوونه قوربانی
کاربه‌ده‌سـتانی پاکسـتان ده‌ڵێن فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانیان و هێزی زه‌مینیـیان به لایه‌نی که‌م 77 چه‌کداری توندڕه‌ویان کوشتووه له ناوچه‌یه‌کی خێڵه‌کی له باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که‌یان له نزیک سنووری ئه‌فغانسـتان
هێزه‌کانی پـێشمه‌رگه له میحوه‌ری زوممار ڕۆژی پـێنجشه‌ممه پـێشڕه‌وی زیاتریان کردووه و توانیویانه 7 گوندی دیکه ئازادبکه‌ن، به‌مه‌ش به لایه‌نی که‌م 16 گوندی ئه‌و ده‌ڤه‌ره ڕزگارکراون له‌وه‌تای ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه هه‌ڵمه‌تی ڕزگارکردنی شه‌نگال ده‌سـتیپـێکردووه
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق فه‌رمانی کردووه هه‌موو ئه‌و سکاڵا یاسایـیانه‌ی حکومه‌ت هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه که له دژی ڕۆژنامه‌وانان و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاند له دادگاکان تۆمارکراون
ڤلادیمیر پـوتن سه‌رۆکی ڕووسیا ده‌ڵێت ئه‌و دڵنیایه له‌وه‌ی ئابوری خراپـی وڵاته‌که‌ی له ماوه‌ی دوو سـاڵدا به‌ره‌و باشی ده‌ڕوات و به‌های ڕۆبڵی ڕووسی که ئێسـتا به‌هاکه‌ی زۆر دابه‌زیوه، سه‌قامگیرده‌بێت
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی په‌ڕه‌یه‌کی نوێی له‌گه‌ڵ کوبا هه‌ڵداوه‌ته‌وه، وه له‌گه‌ڵ کۆنگرێس تاووتوێی لابردنی ئه‌و سزایانه ده‌کات که‌وا بۆ په‌نجا ساڵه ئه‌مه‌ریکا به‌سه‌ر هاڤانای سه‌پاندووه.
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت زیاتر له 230 ته‌رم له گۆڕێـکی به کۆمه‌ڵ دۆزراونه‌ته‌وه له ناوچه‌ی بیابانی کهشکیـیه له دێر ئه‌زور له ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا که به ده‌سـتی چه‌کدارانی داعش کوژراون
ده‌سه‌ڵاتدارانی کوبا ڕۆژی چوارشه‌ممه ئاڵن گرۆس کۆنتراکته‌ری ئهمهریکایییان ئازادکرد که به تاوانی سیخوڕی بۆ ماوه‌ی پـێـنج سـاڵ بوو له زینداندا بوو
زیاتر نیشـان بده