هێرشبه‌رێکی خۆکوژ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له نزیک به‌غداوه و له نێو گرۆپێکی سه‌ر به حکومه‌ت و دژ به گروپی میلیشیا توندڕه‌وه سوننه‌کان خۆی ته‌قانده‌وه، و له ئاکامدا زیا له 22 که‌س کوژران ، که ئه‌وه‌ش دوواترین هێرشی میلیشیا توندڕه‌وه‌کانه له عێراق بۆ که‌منرخاندنی هه‌وڵه‌کانی حکومه‌ت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندڕه‌وان.
هێرشبه‌ره خۆکوژه‌که توانی خۆی بکات به نێو میلیشیا خێڵه‌کیـیه‌کان ئه‌وانه‌ی له بنکه‌یه‌کی له‌شکری له شارۆچکه‌ی مه‌دائین گردبووبوونه‌وه بۆ وه‌رگرتنی موچه‌ی مانگانه‌یان. به‌لایه‌ن که‌م 15 له کوژراوه‌کان له خێلێکی سوننه‌ن و ئه‌وانی دیکه سه‌ربازن، هه‌روه‌ها زیا له 55 که‌سی تر له‌و هێرشه‌دا برینداربوون.
شارۆچکه‌ی مه‌دائین 20 کیلومیتر له باشووری به‌غداوه دووره.
جێی باسه گروپی ناسراو به سه‌حوه و یاخود ئه‌نجومه‌نه‌کانی ڕابوون، له خێڵه سوننه‌کان پێکهاتوون، ئه‌وانه‌ی چووبوونه پاڵ هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکاوه بۆ شه‌ڕی دژ به ئه‌لقاعیده له‌میانه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی نائارامیـیه‌کان له عێراق له نێوان هه‌ردوو ساڵی 2007 و 2008 دا، و به خائین له‌لایه‌ن میلیشیا توندڕه‌وه سوننه‌کانه‌وه له‌قه‌ڵه‌م دراون.