بڕیاره ڕۆژی چوارشه‌ممه حکومه‌تی ئۆکرانیا له‌گه‌ڵ جوداخوازانی سه‌ر به ڕووسیا له قۆناغێکی نوێ وتووێژه‌کانی ئاشتی کۆببنه‌وه به مه‌به‌ستی کۆتاییهێنان به شه‌ڕی جوداخوازی له خۆرهه‌ڵاتی وڵاته‌که‌دا.
ته‌له‌فیزیۆنی ڕووسیا ده‌ڵێت وتووێژه‌کان به کاتژمێری 3 ی پاش نێوه‌ڕۆ به کاتی مۆسکۆ و 7 ی سه‌رله‌به‌یانی به کاتی خۆرهه‌ڵات به‌رێوه‌ده‌چێت.
ئه‌و دانوستاندنانه‌ی که له بیلارووس به به‌شداری نوێنه‌رانی ئۆکرانیا و جوداخوازانی خۆرهه‌ڵاتی ئۆکرانیا و ڕووسیا و هه‌روه‌ها ڕێکخراوی ئاسایش و هاوکاری له ئه‌وروپا به‌ڕێوه‌ده‌چن.
نوێنه‌رانی ڕێکخراوه‌که که سه‌رپه‌رشتی ئه‌و وتووێژانه ده‌که‌ن ده‌ڵێن کارنامه‌که بریتی ده‌بێت له پته‌وکردنی ئاگربه‌ستی مانگی سیبته‌مبه‌ر که به ڕاده‌یه‌کی به‌رچاو شه‌ڕی که‌مکردۆته‌وه. هه‌روه‌ها که‌مکردنه‌وه‌ی ژماره‌ی هێزه‌کان و چه‌کی قورس و ئاڵۆگورکردنی گرتووه‌کان و گه‌یاندنی که‌ره‌سته‌کانی مرۆیی و به‌هاناچوون بۆ خورههڵاتی ئۆکرانیا.