هه‌لیکۆپته‌رێـکی ئه‌نده‌نوسیا که به دوای فڕۆکه دیارنه‌ماوه‌که‌ی هێڵی ئاسمانی ئێر ئاسیا ده‌گه‌ڕێت، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دوو په‌ڵه چه‌وری له ناو ئاوی ده‌ریای جاڤا بینیوه، هاوکات له ناوچه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و ده‌ریایه فڕۆکه‌یه‌کی ئوسترالیش چه‌ند شتێـکی به‌سه‌ر ئاوی ده‌ریاکه بینیوه، به‌ڵام هێشـتا نازانرێت ئایا ئه‌و چه‌وری و شتانه‌ی بینراون هی فڕۆکه بێ سهروشوێنهکهیه یان نا.
هادی جهانتۆ گوته‌بێژی هێزی ئاسمانی ئه‌نده‌نوسیا بۆ که‌ناڵی Metro TV ڕاگه‌یاند ههلیکۆپتهرێـکیان دوو په‌ڵه چه‌وری له ناو ئاوی ده‌ریای جاڤا له ڕۆژهه‌ڵاتی دورهگهی بێلیتوونگ بینیوه له نزیک ئه‌و شوێنه‌ی په‌یوه‌ندی به فڕۆکه‌که‌وه نه‌ما. گوتی ئێسـتا نمونه له‌و چه‌وریـیه وه‌رده‌گرن تاوه‌کو بزانن هی فڕۆکه‌که‌یه یان نا.
له لایه‌کی دیکه بامبانگ سۆلیستیۆ سه‌رۆکی ده‌زگای پـشـکنین و فریاگوزاری ئه‌نده‌نوسیا ڕۆژی دووشه‌ممه له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی به‌پـێی ئه‌و زانیاریـیانه‌ی له بهردهسـتیاندایه و هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ حاڵه‌ته‌که، فڕۆکه‌که که‌وتووه‌ته ناو ده‌ریاوه و له ژێر ئاودایه، به‌ڵام گوتیشی ئه‌مه هه‌ڵسه‌نگاندنێـکی سه‌ره‌تایییه و ڕه‌نگه به ئه‌نجامی گه‌ڕان و پشـکنینه‌کان گۆڕانی به‌سه‌ردا بێت.
تیمه‌کانی گه‌ڕان و پشـکنین شه‌وی ڕابردوو کاره‌کانی خۆیان ڕاگرت به‌هۆی تاریکی و خراپی که‌شوهه‌واوه، به‌ڵام له کاژمێر 6 ی به‌یانیـیه‌وه ده‌سـتیان به کاره‌کانیان کردووه.
جێی ئاماژه‌یه فڕۆکه‌که که له جۆری ئێرباسی A320-200 و 162 که‌سی تێدابوو به‌یانی یه‌کشه‌ممه که له ئه‌نده‌نوسیاوه به‌ره‌و وڵاتی سنگافور هه‌ستابوو له نیوه‌ی ڕێـگادا دووچاری که‌شوهه‌وایه‌کی خراپ بوو، پاشان یه‌ک له فڕۆکه‌وانه‌کان داوای له ده‌زگای سه‌رپه‌رشـتی هاتوچۆی ئاسـمانی کرد له به‌رزی 9.754 مه‌تر بۆ 11.582 مه‌تر بهرزبـبێتهوه، به‌ڵام ڕێگه‌ی پـێنه‌درا به‌هۆی له‌و کاته‌دا فڕۆکه‌یه‌کی دیکه له‌و بهرزایـیه بوو. پاش یه‌ک خوله‌ک هه‌وڵی په‌یوه‌ندیکردن به فڕۆکه‌که دراوه وه‌ڵامی نه‌بووه.
له‌و 162 که‌سه‌ی له نێو فڕۆکه‌که‌دا بوون 16 که‌سیان منداڵ بوون و 7 که‌سیشیان تاقمی فڕۆکه‌که بوون.