سه‌رۆکی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما ده‌ڵێت شیانی هه‌یه به ڕێـکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بگه‌ن له باره‌ی به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌وه و ئه‌وه‌ش هه‌نگاوی گرنگی یه‌که‌مه بۆ باشکردنی په‌یوه‌ندیـیه دیپـلۆماسیـیه‌کانی نێوان واشنتن و تاران‌دا.
له وتووێژێـکدا له‌گه‌ڵ ڕادیۆی نیشـتیمانی ئه‌مه‌ریکا (NPR) ، سه‌رۆک ئۆباما گوتی گه‌شبینه به‌وه‌ی بوار هه‌یه په‌یوه‌ندیـیه‌کان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا باشبکرێن ئه‌گه‌ربێت و ئه‌و وڵاته بیسه‌لمێنێت به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی بۆ کاری ئاشتیخوازانه‌یه. گوتیشی ئه‌و کاته ئابوری ئێرانیش به‌بێ سزاکان گه‌شه‌ده‌کات و جارێـکی دیکه ئه‌و وڵاته ده‌گڕێته‌وه بۆ نێو کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی.
سه‌رۆک ئۆباما گوتی ئێران هه‌لی ئه‌وه‌ی هه‌یه چاره‌سه‌ری قه‌یرانی ناوکیـیه‌که‌ی بکات و کۆتایی به گۆشه‌گیریـیه‌که‌ی بهێنێت، بۆیه ده‌بێت کاربه‌ده‌سـتانی ئێران ئه‌و هه‌له بقۆزنه‌وه.
پاشان پـرسیاری لێـکراوه ئایا باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له تاران ده‌کرێته‌وه، دوابه‌دوای ئه‌و هه‌نگاوه‌ی له‌م مانگه‌دا نرا به ئاڕاسته‌ی باشکردنی په‌یوه‌ندیـیه‌کان له‌گه‌ڵ کوبا؟ سه‌رۆک له وه‌ڵامدا گوتی "هه‌رگیز ناڵێم هه‌رگیز ئه‌وه نابێت، به‌ڵام ئه‌م شتانه هه‌نگاو به هه‌نگاو ده‌بێت."
جێی ئاماژه‌یه ڕادیۆی NPR به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ده‌قی نووسینی وتووێژه‌که‌ی له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌ی بڵاوکرده‌وه.