عێراق و تورکیا به‌ڵێنیان داوه هاوکاری نێوانیان زیاتر بکه‌ن بۆ شه‌ڕی دژی گروپی ناسراو به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش).
ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵو سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شـدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی هاوتا عێراقیـیه‌که‌ی گوتی وڵاته‌که‌ی ئاماده‌یه په‌ره به یارمه‌تیـیه له‌شکریـیه‌کانی بۆ عێراق بدات.
عه‌بادیش لای خۆیه‌وه ئاماژه‌ی دا بۆ شیانی ڕه‌وانه‌کردنی چه‌ک له لایه‌ن تورکیا بۆ عێراق و گوتی چه‌ند هه‌نگاوێـک به یارمه‌تی تورکیا نراون بۆ گه‌یاندنی چه‌ک بۆ عێراق.
پاشان ئۆغڵو گوتی وه‌زیرانی به‌رگری هه‌ردوو وڵات تاووتوێی زیاتر له‌م باره‌یه‌وه ده‌که‌ن. گوتیشی له بواری ڕاهێنانی له‌شـکریدا یارمه‌تیـیان داوه و ئاماده‌ن هه‌ر جۆره یارمه‌تیـیه‌کی دیکه که له توانایاندا هه‌بێت له‌م بوارانه‌دا پـێشـکه‌شی عێراقی بکه‌ن.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌م سه‌ردانه‌ی عه‌بادی بۆ ئه‌نکه‌ره یه‌که‌م سه‌ردانی سه‌رۆک وه‌زیری عێراقه بۆ ئه‌و وڵاته له‌وه‌تای سه‌ردانه‌که‌ی سـاڵی 2010 ی نوری مالیکی سه‌رۆک وه‌زیری پـێشـوو.
له چه‌ند سـاڵی دوایی حکومه‌ته‌که‌ی مالیکی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان عێراق و تورکیا به شێوه‌یه‌کی خراپ تێـکچوون. مالیکی تورکیای تاوانبارده‌کرد به پشـتیوانیکردنی لایه‌نه نه‌یاره سووننه‌کانی، له‌وانه تاریق هاشمی جێـگری پـێشـووی سه‌رۆکی عێراق و هه‌روه‌ها یارمه‌تیدانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان له هه‌نارده‌کردنی نه‌وت به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی حکومه‌تی ناوه‌ندی.