ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا ئه‌و کوڕه نهجهوانهیان ئازاد کردووه که وه‌ک ده‌گوترێت له‌سه‌ر سوکایه‌تی کردن به ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکی تورکیا ده‌ستگیرکرابوو.
ئه‌م کوڕه ته‌مه‌ن 16 ساڵه ئه‌مڕۆ هه‌ینی که له گرتووخانه‌ی شاری کۆنیا ئازاد کرا و دایکی ئامێزی بۆ کردبووه‌وه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه له خۆپیشاندانێکی ناڕه‌زایی ده‌ربڕینی خوێندکاراندا ئه‌م نه‌وجه‌وانه وتارێکی پێشکه‌ش کردبوو و تیایدا سه‌رۆکی تورکیای به گه‌نده‌ڵی گوناهبار کردبوو.
ئه‌حمه‌د داود ئۆغلو، سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا پشتیوانی له‌و ده‌ستگیرکردنه کردبوو و ده‌شڵێت نابێت ڕێگه‌بدرێت که‌س بێڕێزی به ئۆفیسی سه‌رۆکی کۆمار بکات.
هاوکات ده‌یان پارێزه‌ر ڕوویان له شاری کۆنیا کردبوو بۆ پشتیوانی له نه‌وجه‌وانه ده‌ستگیرکراوه‌که.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م نه‌وجه‌وانه به بڕیاری دادگا ئازاد کراوه به‌ڵام هێشتاش ڕووبه‌ڕووی سزای چوار ساڵ زیندانی کردن ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر هاتوو گوناهبار کرا.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا بووه به‌ر له‌وه‌ی ببێته سه‌رۆکی وڵاته‌که له مانگی هه‌شتی ڕابردوودا.
ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه له سه‌رۆکی تورکیا ده‌گرن به فراوان کردنی ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌رۆکایه‌تی و سه‌رکوتکردنی ئازادی ڕا ده‌ربڕین گوناهباری ده‌که‌ن.