ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بە توندترین شێوە هێرشە خوکوژیـیەکەی شـارۆچکەی پـرسوسی شەرمەزارکرد، ئەوەی بووە مایەی گیان لەدەسـتدانی 32 کەس و برینداربوونی زیاتر لە 100 کەسی دیکە.
پارتی کرێکارانی کوردسـتان بەرپـرسیارێتی خۆی لە کوژرانی دوو پـۆلیسەکەی سەری کانی باکور (جیلانپـینار) ڕاگەیاند و دەڵێت هاوکاری داعش بوون
پـۆلیسی ئیتالیا ڕۆژی چوارشەممە تونسیـیەک و پاکستانیـیەکی دەسـتگیرکرد بە تاوانی ئەوەی سەر بە داعشن و نیازیان هەبووە هێرش بکەنە سەر بنکەیەکی لەشکری ئیتالیا کە ئەندامانی لەشکری ئەمەریکایی لێـیە
تورکیا دەڵێت تویتەری لە نێو وڵاتەکەی بلۆککردووە تاوەکو ڕێگە بگرێت لە بڵاوکردنەوەی وێنەکانی تەقینەوەکەی ڕۆژی دووشەممەی پـرسوس (سروچ) کە بووە مایەی کوژرانی 32 کەس و برینداربوونی 104 کەسی دیکە.
کاربەدەسـتێـکی تورکیا دەڵێت 2 پـۆلیس لە ماڵەکەی خۆیان لە باشوری وڵاتەکە لەسەر سنووری سوریا بە کوژراوی دۆزراونتەوە
یەکێتی ڕۆژنامەوانانی ئیسپانیا ڕایگەیاند 3 لە ڕۆژنامەوانی ئیسپانی کە سەربەخۆیـیانە کاردەکەن نزیکەی 10 ڕۆژە لە حەلەبی باکوری ڕۆژئاوای سوریا بێ سەروشوێن بوون
داواکاری گشـتی بەریتانیا تۆمەتی هەوڵدان بۆ پەیوەندیکردن بە داعش لە سوریا ئاڕاستەی 2 کەس کردووە کە یەکێـکیان بەنیازبووە هێرشێـکی تێرۆرسـتی بکاتە سەر ئەندامانی لەشکری ئەمەریکا لە بەریتانیا
حکومەتی تورکیا دەڵێت توانیویەتی ئەو کەسە بناسێتەوە کە گومان دەکرێت هێرشە خۆکوژیـیەکەی ڕۆژی دووشەممەی سروجی ئەنجام دابێت کە تیایدا 32 کەس گیانیان لەدەسـتدا و نزیکەی 100 کەسیش برینداربوون
وەزارەتی ناوخۆی عێراق قایلبووە 500 کەس لە هەردوو شارۆچکەی ئەلبەغدادی و حەدیسە لە پارێزگای ئەنبار بچنە نێو ڕیزەکانی پـۆلیسی فیدراڵی، ئەمەش بە مەبەستی بەشداریکردن لە ڕزگارکردنی ناوچەکانیان لە دەستی داعش
ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بە تێـکڕای دەنگ ڕێکەوتنی نێوان ئێران و زلهێزانی جیهانی پەسەندکرد، ئەوەی هەفتەی ڕابردوو لە شاری ڤیەننای نەمسا مۆکرا بە مەبەستی سنووردارکردنی بەرنامە ناوکیـیەکەی ئێران لە بەرامبەر لابردنی سزاکانی سەر ئێران
پاش نیوەڕۆی دووشەممە لە باخچەی ناوەندی هونەری و ڕۆشنبیری ئامارا لە شارۆچکەی سروجی باشوری تورکیا تەقینەوەیەک ڕوویدا و لە ئاکامدا 30 کەس گیانیان لەدەسـتدا و 100 کەسی دیکە برینداربوون
ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشیەتد پـرێس دەڵێت کاربەدەسـتانی ئاسایشی عێراق گوتویانە داعش یاریگای شاری ڕومادی لە پارێزگای ئەنبار تەقاندووەتەوە
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت سەرکردەیەکی داعش کە تونسی بووە لەگەڵ 5 چەکداری دیکەی بیانی داعش بە هێرشێـکی ئاسمانی لە نزیک شاری حەسەکە کوژراون
بەپـێی کاربەدەسـتانی تورکیا ژمارەی قوربانیـیانی تەقینەوەکەی شارۆچکەی سروج لە پارێزگای شانلی ئۆرفەی تورکیا هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە 28 کەس گیانیان لەدەسـتداوە و نزیکەی 100 کەس کە برینداربوون بەرەو نەخۆشخانە براون
داعش ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا کەسێـک نیشـان دەدات و دەڵێت ئەمە ئەفسەر بووە لە لەشکری ئەسەد و دواتر منداڵێـک سەری دەبڕێت
داواکاری گشـتی پاریس دەڵێت یەکێـک لەو گومانبارانەی ڕۆژی دووشەممە دەسـتگیرکراون بە تاوانی پلاندانان بۆ هێرشکردنە سەر بنکەیەکی لەشکری لە فەڕەنسا، داعش فەرمانی پـێـکردووە
وەزارەتی بەرگری بەریتانیا دەڵێت ژمارەیەک فڕۆکەوانی بەشداریـیان کردووە لە بۆردومانکردنی شوێنەکانی داعش لە سوریا، ئەمەش لە بری هاوکارە ئەمەریکایی و کەنەدیـیەکانیان
دەزگا بەرپـرسەکانی ئەمەریکا دەسـتیانکردووە بە لێکۆڵینەوە تاوەکو بزانن ئەو کەسەی ڕۆژی پـێنجشەممە 4 سەربازی مارینزی لە ویلایەتی تێنسی کوشت، پەیوەندی بە داعشەوە هەیە یان نا
کاربهدهستانی سعودی ڕادهگهیەنن کوڕێکی تهمهن 19 ساڵ ئۆتۆمبێله بۆمبڕێژ کراوهکهی درهنگانێکی ڕۆژی پێنجشهممه له خاڵێکی پشکنینی پۆلیسی ڕیازی پایتهخت تهقاندهوه.
له مهڕاسیمی نوێژی ههینی له تاران چهندین جار دروشمهکانی دژ به ئهمهریکا گوترانهوه وکو "مهرگ بۆ ئهمهریکا" ، ئەمە سهرهڕای ڕێککهوتنی ناوکی لهگهڵ زلهێزانی جیهان لهم ههفتهیهدا که لهلایهن دهسهڵاتدارانی تارانهوه پشتیوانی لێ کرا.
زیاتر نیشـان بده