Accessibility links

قوربانیـیانی تەقینەوەکەی شارۆچکەی سروجی بەرامبەر کۆبانی گەیشتە 28 کەس


بەپـێی کاربەدەسـتانی تورکیا ژمارەی قوربانیـیانی تەقینەوەکەی شارۆچکەی سروج لە پارێزگای شانلی ئۆرفەی تورکیا هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە 28 کەس گیانیان لەدەسـتداوە و نزیکەی 100 کەس کە برینداربوون بەرەو نەخۆشخانە براون.

تەقینەوەکە ڕۆژی دووشەممە لە ناو باخچەی ناوەندێـکی ڕۆشنبیری شارەکە لە نێو گردبوونەوەی کۆمەڵێـک گەنجان و لاوانی سوشیالیست ڕوویدا کە نزیکەی 300 کەس دەبوون و لە شاری ئستەنبوڵی تورکیا هاتبوون تاوەکو بەرەو شاری کۆبانی بڕۆن و لەوێ خۆبەخشانە بەشداری لە ئاودانکردنەوەی شارەکەدا بکەن.

بەپـێی لێکۆڵینەوە سەرەتایـیەکان کەسێـکی خۆکوژ تەقینەوەکەی ئەنجامداوە.

هێشـتا کەس بەرپـرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکە ڕانەگەیاندووە، بەڵام کاربەدستانی تورکیا دەڵێن بەڵگە هەن کە وەها دەکەن پـێـیان وابێت داعش لە پشت ئەم تەقینەوەیە بێت.

هاوکات لە شاری کۆبانیش لە نزیک خاڵێـکی پشـکنینی ئاسایش لەسەر ڕێگای حەلەب بۆمبێکی دیکە تەقیـیەوە و لە ئاکامدا 2 کەس لە هێزەکانی ئاسایش گیانیان لەدەسـتدا.

ڕەوانەکردنی قوربانیـیانی تەقینەوەکەی سروج بەرەو نەخۆشـخانەکان
please wait

No media source currently available

0:00 0:00:30 0:00

XS
SM
MD
LG