Accessibility links

وەزارەتی ناوخۆی عێراق 500 کەس لە پارێزگای ئەنبار دەخاتە ڕیزی پـۆلیسی فیدراڵیـیەوە


وەزارەتی ناوخۆی عێراق قایلبووە 500 کەس لە هەردوو شارۆچکەی ئەلبەغدادی و حەدیسە لە پارێزگای ئەنبار بچنە نێو ڕیزەکانی پـۆلیسی فیدراڵی، ئەمەش بە مەبەستی بەشداریکردن لە ڕزگارکردنی ناوچەکانیان لە دەستی داعش.

مالەڵڵا بەرزان سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی لە شارۆچکەی ئەلبەغدادی ڕۆژی سێشەممە ئەمەی بۆ ڕادیۆ سەوا ڕاگەیاند و گوتی بڕیارە مەشق و ڕاهێنانی ئەو کەسانە ڕۆژی شەممەی داهاتوو لە بنکەی لەشکری عەین ئەلئەسەد دەسـتپـێـبکات و پاشان دوو فەوجی پـۆلیسی فیدراڵیـیان لێ‌پـێـگبهێنرێن.

هەروەها گوتی حکومەت چەک و پـێدوایستی لەشکری ڕەوانەی بنکە لەشکریـیەکە کردووە تاوەکو بەسەر ئەو 500 کەسەدا دابەشبکرێن.

پاشان باسی لەوەش کرد کە چەندان لە پـیاوانی خێڵەکانی ناوچەکە چەکیان لە دژی داعش هەڵگرتووە و ژمارەیەک لە کەسانی دیاری داعشیان کوشتووە.

XS
SM
MD
LG