Accessibility links

چالاکوانان: بە هێرشێـکی ئاسمانی لە سوریا سەرکردەیەکی بیانی داعش دەکوژرێت


کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت سەرکردەیەکی داعش کە تونسی بووە لەگەڵ 5 چەکداری دیکەی بیانی داعش بە هێرشێـکی ئاسمانی لە نزیک شاری حەسەکە کوژراون.

کۆمەڵە کە پەیوەندی بە تۆڕێـکی گەورەی چالاکوانان لە ناو سوریا هەیە، دەشڵێت فڕۆکەی جەنگی موشەکیان ناوە بە ئۆتۆمبیلی ئەو چەکدارانە لە نزیک گوندی ئەلمەلبیـیە لە باشوری حەسەکە.

پاشان کۆمەڵەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە نازانراوە ئایا فڕۆکەکانی هی حکومەتی سوریا بووە یان هی وڵاتانی هاوپەیمانی دژی داعش.

جێی ئاماژەیە ڕۆژی یەکشەممە هاوپەیمانان ڕایانگەیاند لە سوریا لە نزیک شاری حەسەکە 8 هێرشی ئاسمانیـیان لە دژی داعش ئەنجامداوە و ئامانجەکان 6 شوێنی چەکدارانی داعش بووە لەگەڵ 3 ئۆتۆمبیل و حەشارگەیەک و 2 شوێنی چەک و تەقەمەنی.

ئەمەریکا لەم دوایـیانە ڕایگەیاند کەوا هێرشە ئاسمانیـیەکانی لە دژی داعش لە سوریا چڕکردووەتەوە و بە تایبەتی لە شاری ڕەققە و دەوروبەری.

XS
SM
MD
LG