داعش ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا کەسێـک نیشـان دەدات و دەڵێت ئەمە ئەفسەر بووە لە لەشکری ئەسەد و دواتر منداڵێـک سەری دەبڕێت.
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ پشتڕاستی کردەوە کە ڤیدیۆکە لە لایەن ڕاگەیاندنی حومسی داعشەوە بڵاوکراوەتەوە.
سەرەتا قوربانیـیەکە ناوی خۆی دەڵێت و ئەو شوێنەی تیایدا دەسـتگیرکرابوو کە لە ناوچە گوندیـیەکانی تەدموری پارێزگای حومسە. پاشان داعشێـک دەردەکەوێت و دەڵێت ئەوان چاویان تەنها لەسەر حومس و دیمەشق نیـیە، بەڵکو قودس و ڕۆماش.
دواتر منداڵێـکی داعش بە قەمەیەکەوە پـیاوەکە سەردەبڕێت و کەلە سەرەکەی دەخاتە سەر تەرمەکەی.
کۆمەڵەی سوریا دەڵێت ئەمە یەکەم جارە داعش منداڵێـکی لە ڤیدیۆیەکدا نیشـان بدات کەسێـک سەردەبڕێت.
پێشـتر بە ڤیدیۆی نیشـانی دابوو منداڵانی بە دەمانچە خەڵـکیان کوشتووە.