Accessibility links

تورکیا بۆ ڕێگەگرتن لە سازکردنی خۆپیشـاندانی ناڕەزایی تویتەر بلۆک دەکات


تورکیا دەڵێت تویتەری لە نێو وڵاتەکەی بلۆککردووە تاوەکو ڕێگە بگرێت لە بڵاوکردنەوەی وێنەکانی تەقینەوەکەی ڕۆژی دووشەممەی پـرسوس (سروچ) کە بووە مایەی کوژرانی 32 کەس و برینداربوونی 104 کەسی دیکە.

دادگایەکی شارۆچکەی پـرسوس ئەم بڕیارەی دا پاش ئەوەی تویتەر داواکەی بۆ لابردنی وێنەکان جێبەجێ نەکردووە. دادگاکە دەڵێت وێنەکان بڵاوکراونەتەوە بە مەبەسـتی هاندانی خەڵکی بۆ ڕژانە سەر شەقامەکان و سـازکردنی خۆپـیشـاندانی ناڕەزایی نایاسایی.

بەرپرسانی ئنتەرنێت لە تورکیا دەڵێن هەمان داوا لە فەیسبوک و یوتیوب کرابوو و ئەوان قایلبوون ئەو وێنە و بابەتانە بسڕنەوە، بەڵام هێشـتا تویتەر ئەو کارەی نەکردووە.

کاربەدەسـتێـکی تورک دەڵێت بلۆککردنەکەی سەر تویتەر لادەبرێت هەر کاتێـک ئەو وێنانە لاببات کە خەڵکی بڵاویکردوونەتەوە.

XS
SM
MD
LG