Accessibility links

بەریتانیا 2 کەس دادگایی دەکات بە تاوانی هەوڵدان بۆ پەیوەندیکردن بە داعش


داواکاری گشـتی بەریتانیا تۆمەتی هەوڵدان بۆ پەیوەندیکردن بە داعش لە سوریا ئاڕاستەی 2 کەس کردووە کە یەکێـکیان بەنیازبووە هێرشێـکی تێرۆرسـتی بکاتە سەر ئەندامانی لەشکری ئەمەریکا لە بەریتانیا.

دێبورا واڵش جێگری سەرۆکی بەشی نەهێشتنی تێرۆرزم لە ئۆفیسی داواکاری گشتی بەریتانیا ڕۆژی سێشەممە گوتی بەڵگەی پـێویستیان لەبەردەسـتدایە کە هەر یەک لە جونێد ئەحمەد خان تەمەن 24 سـاڵ و شازب ئەحمەد خان تەمەن 22 سـاڵ هەوڵی کاری تێرۆرسـتیـیان دابوو.

هەردووکیان هەفتەی ڕابردوو لە ناوچەی لوتنی باکوری لەندەن دەسـتگیرکران.

کەسێـکی دیکەش کە ئەویش بە گومانی تێرۆرسـتی دەسـتگیرکرابوو، ئازادکرا پاش ئەوەی هیچ تۆمەتێـکی ئاڕاستە نەکرا.

کاربەدەسـتانی بەریتانیا دەڵێن نزیکەی 700 کەس لە بەریتانیاوە بەرەو سوریا ڕۆیشـتوون تاوەکو بچنە پاڵ داعشەوە.

XS
SM
MD
LG