Accessibility links

دوو پـۆلیس لە پارێزگای ڕەحای تورکیا دەکوژرێن


کاربەدەسـتێـکی تورکیا دەڵێت 2 پـۆلیس لە ماڵەکەی خۆیان لە باشوری وڵاتەکە لەسەر سنووری سوریا بە کوژراوی دۆزراونتەوە.

عزەدین کوچوک پارێزگاری ڕەحا (شانلی‌ئورفا) ڕۆژی چوارشەممە ئەمەی ڕاگەیاند و گوتی هێشـتا ڕوون نیـیە ئایا کوشتنەکەیان پەیوەندی بە تێرۆرەوە هەیە یان نا.

لە لایەکی دیکەوە زیا چاڵیشکان ئەندامی نوێی پەرلەمانی تورکیا لەسەر لیستی هەدەپە بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی ڕۆیتەرزی گوتووە پـێناچێت ڕووداوەکە پەیوەندی بە تێرۆرەوە هەبێت.

بەپـێی میدیاکانی تورکیا هەردوو پـۆلیسەکە کە پـێکەوە لە یەک ماڵدا دەژیان گولـلە بە سەریانەوە نرابوو.

XS
SM
MD
LG