Accessibility links

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بە توندی تەقینەوە خۆکوژیـیەکەی پـرسوس شەرمەزار دەکات


ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بە توندترین شێوە هێرشە خوکوژیـیەکەی شـارۆچکەی پـرسوسی شەرمەزارکرد، ئەوەی بووە مایەی گیان لەدەسـتدانی 32 کەس و برینداربوونی زیاتر لە 100 کەسی دیکە.

ڕۆژی چوارشەممە لە بەیانـنامەیەک گشتی هەر 15 ئەندامەکەی ئەنجومەنەکە جەخت لەوە کرایەوە کە پـێویستە ئەوانەی بەرپـرسن لەو هێرشە تێرۆرستیـیانە ڕاپـێچی بەردەم دادگا بکرێن.

هەروەها سەنگیان خستە سەر ئەوەی کە دەبێت بە هەموو شێوازێـک شەڕی ئەوانە بکرێت کە بە کارە تێرۆرستیـیاکانیان بوونەتە مایەی هەڕەشە بۆ سەر ئارامی و ئاسایشی نێودەوڵەتی. دەشڵێن هیچ پاساوێـک بۆ ئەنجامدانی ئەو تاوانانە نیـیە، ئیدی بۆ هەر چ مەبەسـتێـک بکرێن.

XS
SM
MD
LG