میسر بۆ یەکەم جار بە فەرمی ڕایگەیاند کە گروپێـکی تێرۆرستی لە پشـت خستنی فڕۆکە نەفەرهەڵگرە ڕووسـییەکە بووە، ئەوەی لە مانگی دەی سـاڵی ڕابردوو لە نیمچە دورگەی سینا کەوتەخوارێ
سەرۆکی تورکیا دەڵێت ئەو ئاگربەستەی لە لایەن ئەمەریکا و ڕووسیا بە پشـتیوانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پـلانی بۆ دانراوە لە سوریا جێبەجێ بکرێت، نابێت یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) بگرێتەوە
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا جەخت لە گرنگی داخستنی بەندیخانەی گوانتانامۆ بەی دەکاتەوە و دەڵێت هێشتنەوە بە پـێچەوانەی بەهاکانی ئەمەریکا دەبێت
سوریا قایلبوونی خۆی بەو ئاگربەستە ڕاگەیاند کە لە لایەن ئەمەریکا و ڕووسیاوە پـلانی بۆ دانراوە سەرانسەری وڵاتەکە بگرێتەوە جگە لەو ناوچانەی داعش و بەرەی نوسرە لێن
سوپاسالارانی لەشکری وڵاتانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا ئەمڕۆ دووشەممە لە کوەیت کۆبوونەوەیەک سـازدەکەن بە مەبەستی تاووتوێکردنی هەوڵە لەشکری و لۆجستیـیەکان بە ئامانجی خێراکردن لە نەهێشتنی داعش
هەر یەک لە سیناتۆر بێرنی ساندەرس و خانم هێلەری کلنتن وەزیری پـێشووی دەرەوە کە هەوڵ دەدەن ببنە کاندیدی پارتی دیموکرات بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە هەڵبژاردنەکانی کۆتایی ئەمساڵدا، جارێکی دیکە کەوتنەوە ڕاکێشانی سۆزی ئەو ئەمەریکایـیانەی بە ڕەچەڵەک خەڵکی ئەمەریکای لاتینن
گروپی چەکداری تەیری بازی ئازادی کوردسـتان دەڵێت ئەندامێـکی تەقینەوە خۆکوژیـیەکەی ئێوارەی چوارشەممەی ئەنکەرەی ئەنجامداوە، ئەوەی چەند پاسێـکی سەربازی لە نزیک بارەگای ئەرکانی لەشکری تورکیای کردە ئامانج
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی هێزەکانی سوریا دیموکرات بە پاڵپشـتی فڕۆکەکانی هاوپەیمانێتی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا توانیان بە تەواوی شارۆچکەی شەدادی ستراتیژی لە باشوری حەسەکە کۆنترۆڵ بکەن
سەرۆکی تورکیا دەڵێت وڵاتەکەی خەمبارە بەوەی ڕۆژئاوا پـێداگیری دەکات کە یەپەگە پەیوەندی بە پەکەکەوە نیـیە و هیچ ڕێـکخراوێـکی تێرۆرستی نیـیە
فڕۆکەی جەنگی ئەمەریکا هێرشیان کردووەتە سەر شوێنێـکی داعش لە شاری سەبڕاتەی نزیک تەرابلوسی پایتەخت و لە ئاکامدا 41 کەس کوژراون
هێزەکانی سوریای دیموکرات بە پاڵپشتی فڕۆکەکانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لە دژی داعش بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا ماوەی دوو ڕۆژە دەسـتیانکردووە به ئۆپـەراسیۆنی ڕزگارکردنی ناوچەی شەدادی
گوتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) دەڵێت ئەو تۆمەتانەی لە لایەن ئەحمەد داود ئۆغڵو سەرۆک وەزیری تورکیاوە ئاڕاستەیان کراوە، گوایە ئەوان تەقینەوەکەی ئەنکەرەیان ئەنجام دابێت، درۆیە و هیچ بنەمایەکی ڕاستی نیـیە
سەرۆک ئۆباما بەنیازە مانگی داهاتوو سەردانی وڵاتی کوبا بکات، ئەمەش یەکەم سەرۆکی ئەمەریکا دەبێت کە بە فەرمی سەردانی ئەو وڵاتە بکات لە پاش نزیکەی 90 سـاڵ
سەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) ئەو قسانەی تورکیای ڕەتکردەوە کە یەپەگەی بە تەقینەوەکەی ئێوارەی چوارشەممەی ئەنکەرە تاوانبارکردووە
بەپـێی چەند دۆکۆمێنتێـکی وەزارەتی ژینگەی عێراق ماددەیەکی تیشکداری ناوکی زۆر مەترسیدار لە عەمباری کۆمپانیایەک لە نزیک شاری بەسرەی باشوری وڵاتەکە دزراوە و کاربەدەسـتان مەترسیان هەیە کەوتبێتە دەسـتی کەسانی خراپەوە، لەوانە داعش
ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو ئێوارەی چوارشەممە لە نزیک بارەگای ئەرکانی لەشکری تورکیا لە ئەنکەرەی پایتەخت تەقیوەتەوە و بەپـێی پارێزگاری ئەنکەرە بووەتە مایەی کوژرانی 28 کەس و برینداربوونی 61 کەسی دیکە.
سەرۆکی تورکیا بەڵێنی دا وڵاتەکەی نەهێڵێت لە سوریا قەندیلێـکی دیکە دروستببێت و گوتی لەشکری تورکی لە تۆپبارانی یەپەگە ناوەستێت
سەرۆک وەزیری تورکیا دەڵێت پارتەکەی بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ دانانی دەسـتورێـکی نوێ بۆ وڵاتەکەی، سەرەڕای کشانەوەی پارتی جەهەپەی ئۆپـۆزسیۆنی سەرەکی لە لیژنەی پەرلەمانی بۆ دانانی دەسـتوری نوێ
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا و کاربەدەسـتانی عێراق دەڵێن ئەو 3 ئەمەریکایـیەی کە مانگی ڕابردوو لە ناوچەی دۆرەی بەغدای پایتەخت ڕفێندرابوون، ئازادکران و هەرسێـکیان ڕادەسـتی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا کران
بەپـێی چەند ئیمەیڵێـک کە بە ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرز گەیشـتوون، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ سێشەممە لەسەر داوای ڕووسیا مشتومڕ لەسەر تۆپـبارانەکانی ئەم دوایـیانەی تورکیا بۆ سوریا دەکات کە هێزەکانی یەپەگەی لە نزیک ئیعزاز و فڕۆکەخانەی مەننغ کردە ئامانج
زیاتر نیشـان بده