Accessibility links

گوتەبێژی یەپەگە: هیچ پەیوەندیـیەکمان بە تەقینەوەکەی ئەنکەرەوە نیـیە


گوتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) دەڵێت ئەو تۆمەتانەی لە لایەن ئەحمەد داود ئۆغڵو سەرۆک وەزیری تورکیاوە ئاڕاستەیان کراوە، گوایە ئەوان تەقینەوەکەی ئەنکەرەیان ئەنجام دابێت، درۆیە و هیچ بنەمایەکی ڕاستی نیـیە.

ڕێدور خەلیل لە وتووێژێـکدا لەگەڵ ڕۆبین ڕەشوان لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا گوتیشی" تورکیا دەیەوێت ئەو تەقینەوەیە وەکو بەهانەیەک بەکاربهێنێت بۆ دەسـتێوەردان لە ڕۆژئاوای کوردسـتان و سوریا. پـێنج ڕۆژە لەسەر یەک تورکیا هێرش دەکاتە سەرمان، ئەگەر ئێمە نیازی دوژمنکارانەمان بەرامبەریان هەبووایە، ئەوا وەڵاممان دەدانەوە."

ئەحمەد داوود ئۆغڵو سەرۆک وەزیری تورکیا دەڵێت ئەوەی تەقینەوەکەی ئەنجامداوە ناوی ساڵح نەجارە و خەڵگی عامودەیە، بەڵام دەنگی ئەمەریکا پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتی نفوسی عامودەوە کرد هەتا بزانێت کێـیە ئەو کەسە. فەرمانبەرێـکی ئەو بەڕێوەبەرایەتیـیە گوتی هیچ کەسێـک بەو ناوە لە تۆمارکراوەکانیاندا نیـیە. عامودە شارۆچکەیەکی پارێزگای حەسەکەیە و ژمارەی دانیشتوانەکەی نزیکەی 30 هەزار کەسە و زۆربەی خەڵکی شارۆچکەکە یەکتر دەناسن.

درێژەی وتووێژەکەی ڕێدور خەلیل لەم فایلە دەنگیـیەدایە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:32 0:00

XS
SM
MD
LG