Accessibility links

ئەرۆدغان دەڵێت وڵاتەکەی خەمبارە بەوەی ڕۆژئاوا یەپەگە بە تێرۆرست ناودێر ناکات


سەرۆکی تورکیا دەڵێت وڵاتەکەی خەمبارە بەوەی ڕۆژئاوا پـێداگیری دەکات کە یەپەگە پەیوەندی بە پەکەکەوە نیـیە و هیچ ڕێـکخراوێـکی تێرۆرستی نیـیە.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئەمڕۆ هەینی لە ئستەنبوڵ جارێکی دیکە بە پەیامنێرانی گوت یەپەگە ڕێـکخراوێـکی تێرۆرستیـیە و هیچ گومانی تیادا نیـیە لە پشـت هێرشە خۆکوژیـیەکەی ئەنکەرە بووە.

ئەردۆغان گوتی" خۆکوژەکە کێ بوو؟ بێ گومان یەپەگە بوو."

پاشان گوتی ئەمڕۆ بە تەلەفون قسە لەگەڵ سەرۆک ئۆباما دەکات لە بارەی یەپەگەوە و ئاگاداری دەکاتەوە لەوەی چۆن ئەو چەکانەی ئەمەریکا یارمەتی یەپەگەیان داوە.

گوتیشی تەقینەوەکەی ئەنکەرە ئەو دۆستانمان قایل دەکات کە هەتا ئێسـتا بڕوایان بەوە نەبوو یەپەگە و پەکەکە پەیوەندی پتەویان لە نێواندا هەیە.

جۆن کێربی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕۆژی پـێنجشەممە گوتی هێشـتا پـرسیار هەیە کێ هێرشەکەی ئەنکەرەی ئەنجامداوە. گوتی ئێمە لەو شوێنەدا نیـین کە پشـتڕاستی ئیدیعاکانی حکومەتی تورکیا بکەینەوە یان ڕەتی بکەینەوە کە کێ لە هێرشەکە بەرپـرسیارە.

ئەردۆغان ئامادە نەبوو لەسەر ئەم لێدوانەی جۆن کێربی قسە بکات کە زۆر جار داکۆکی لە پشـتیوانی ئەمەریکا بۆ یەپەگە کردووە.

ئەرۆغان گوتی " ئەو هی ئەوە نیـیە من وەڵامی بدەمەوە، من کاژمێر پـێنج بە تەلەفون خۆم قسە لەگەڵ ئۆباما دەکەم."

تورکیا مەترسی هەیە تەواوی سنووری وڵاتەکەی لەگەڵ سوریا بکەوێتە ژێر کۆنترۆڵی یەپەگەوە و هەرێمکی کوردی لە ناوچەکە دروسـتببێت.

XS
SM
MD
LG