Accessibility links

شەڕڤانان تەنها 10 کیلۆمەتر لە شارۆچکەی شەدادی حەسەکەوە دورن


هێزەکانی سوریای دیموکرات بە پاڵپشتی فڕۆکەکانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لە دژی داعش بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا ماوەی دوو ڕۆژە دەسـتیانکردووە به‌ ئۆپـەراسیۆنی ڕزگارکردنی ناوچەی شەدادی لە باشوری حەسەکە و لە ئێستادا تەنها 10 کیلۆمەتریان ماوە بە شارۆچکەی شەدادی بگەن.

ئۆپەراسیۆنەکە بە ناوی "غەزەبی خابور" لە ڕۆژی چوارشەممەوە لە دوو قۆڵەوە دەسـتیپـێکردووە، یەکێـکیان لە دیوی باشوری هۆلێ و ئەوی دیکەیان لە دیوی چیای کەزوان.

لە قۆڵی چیای کەزوانەوە کە پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لەوێوە ڕووماڵی شەڕەکە دەکات، دەڵێت هێزەکانی سوریای دیموکرات تەنها لە ڕۆژی یەکەمی ئۆپەراسیۆنەکە نزیکەی 25 گوندیان لە داعش ڕزگارکرد و 20 کیلۆمەتریش بەرەو شارۆچکەی شەدادی پـێشڕەویان کرد. هەروەها 3 چەکداری داعشیان دەستگیرکرد.

لەگەڵ ئەوانەش چەندان شوێنی گرنگ لە لایەن شەڕڤانانەوە کۆنترۆڵکراون، لەوانە عەمباری نەوت و وێزگەی کارەبای جبسە، کارگەی گازی کبیبە.

پاشان جادەی نێوان شاری ڕەققە و شەدادی لە لایەن هێزەکانی سوریای دیموکرات کۆنترۆڵکرا.

داعشیش لای خۆیەوە لەوەتای ئۆپەراسیۆنەکە دەسـتیپـێکردووە 5 ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراوی بەرەو ڕووی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕەوانەکردووە، بەڵام هیچیان نەیانتوانیوە بە ئامانجەکانیان بگەن و لە دورەوە تەقێنراونەتەوە.

ئەگەربێت و شەڕڤانان شارۆچکەی شەدادی کۆنترۆڵبکەن، ئەوا ڕێگەی نێوان دوو ناوچەی ژێر دەسـتی داعش لە یەک دادەبڕێن و هەنگاوێـکی گرنگ دەبێت بە ئاڕاستەی ڕزگارکردنی شاری ڕققە لە داعش.

هەڵمەتی ڕزگارکردنی شەدادی خواروی حەسەکە
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:46 0:00

XS
SM
MD
LG