ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو ئێوارەی چوارشەممە لە نزیک بارەگای ئەرکانی لەشکری تورکیا لە ئەنکەرەی پایتەخت تەقیوەتەوە و بەپـێی لێدوانی جێگری سەرۆک وەزیر بووەتە مایەی کوژرانی 28 کەس و برینداربوونی 61 کەسی دیکە.
میدیاکان لە تورکیا دەڵێن تەقینەوەکە چەند پاسێـکی لەشکری لە دوری چەند سەد مەترێـک لە بارەگاکە کردبووە ئامانج.
محەمەد قلیجلەر پارێزگاری ئەنکەرە گوتی تەقینەوەکە زیانی بە 3 ماشێنی لەشکری و ئۆتۆمبیلێـکی سیڤیل گەیاندووە.
کاربەدەستێـکی ئاسایشی تورکی ڕایگەیاند بەپـێی لێکۆڵینەوە سەرەتایـیەکان پـێدەچێت پارتی کرێکارانی کوردسـتان پەکەکە لە پشـت تەقینەوەکە بێت.
ئەحمەد داوود ئۆغڵو سەرۆک وەزیری تورکیا گەشتەکەی بۆ برۆکسل هەڵوەشاندەوە و لە بری ئەوە بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی بە پەلە کرد کە تیایدا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا و کاربەدەسـتانی باڵای ئاسایشی بەشداربوون.