Accessibility links

سێ ئەمەریکایـیەکەی لە بەغدا ڕفێندرابوون ئازادکران

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا و کاربەدەسـتانی عێراق دەڵێن ئەو 3 ئەمەریکایـیەی کە مانگی ڕابردوو لە ناوچەی دۆرەی بەغدای پایتەخت ڕفێندرابوون، ئازادکران و هەرسێـکیان ڕادەسـتی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا کران.

مارک تۆنەر گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئەمڕۆ سێشەممە گوتی " بە ڕاستی دەستخۆشی لە حکومەتی عێراق دەکەین بۆ هەموو ئەو هەواڵانەی دایبوو بۆ ئازادکردنیان بە سەلامەتی."

کاربەدەستانی عێراق دەڵێن دەزگای موخابەراتی وڵاتەکەیان ئەو 3 ئەمەریکایـیەی ڕزگارکردووە کە بە ڕەچەڵەک عێراقین. هیچ وردەکاری زیاتر لەسەر چۆنێتی ڕزگارکردنەکەیان ڕانەگەیەندراوە.

جێی وەبیرهێنانەوەیە 18 ی مانگی ڕابردوو ئەم سێ کەسە لە لایەن کۆمەڵێـک چەکدارەوە لە گەڕەکی سحەی ناوچەی دۆرە لە ئەپارتمانێـکی گومان‌لێکراودا ڕفێندران. بەپـێی گەواهیدەران چەکدارەکان لە گروپە شیعەکان بوون.

This item is part of
XS
SM
MD
LG