Accessibility links

6 زیندانییە ڕاکردووەکەی فەلەستینییەکان دەستگیردەکرێنەوە و گوناهباریش دەکرێنەوە


وێنەی دەستگیرکردنەوەی دووان لەو 6 فەلەستینییەی لە زیندانێکی ئیسرائیل ڕایانکردبوو
وێنەی دەستگیرکردنەوەی دووان لەو 6 فەلەستینییەی لە زیندانێکی ئیسرائیل ڕایانکردبوو

وەزارەتی داد لە ئیسرائیل دەڵێت، ئەو 6 گیراوە فەلەستینییەی لە مانگی 9دا لە زیندان ڕایانکرد، ئەمڕۆ یەکشەممە بە فەرمی گوناهبارکراون.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دادی حکومەتی ئیسرائیل هەر 6 کەسە فەلەستینییەکە گوناهبارکراون بە ڕاکردن لە زیندانی گیلبۆ کە بە زیندانێکی ئاست بەرزی ئاسایشی دادەنرێت لە باکوری ئیسرائیل و 5 گیراوی تریش گوناهبارکراون بەوەی یارمەتییان داون بۆ ئەو ڕاکردنە.

ئەو 6 کەسە کە پێنج کەسیان ئەندامی ڕێکخراوی میلیشیایی جیهاد بوون و یەکێکیشیان سەر بە باڵی چەکداری ڕێکخراوی فەتح بوو، لەسەر تاوانەکانی هێرشکردنە سەر ئیسرائیل، بڕیاری زیندانیکردنیان لەسەر درابوو.

وێنەی ئەوسەری ئەو تونێلەی زیندانیکراوە فەلەستینییەکان هەڵیانکەندبوو
وێنەی ئەوسەری ئەو تونێلەی زیندانیکراوە فەلەستینییەکان هەڵیانکەندبوو

ڕاپۆرتەکان پێشتر ئاماژەیان بەوەکردبوو کە ئەو شەش ڕاکردووە، تونێلێکیان دروستکردبوو و لەوێشەوە ڕایانکردبوو.

مەحمود عەبدوڵا ئەرداح، یەکێک بووە لە ڕاکردووەکان و دوای ئەوەی دەستگیرکراوەتەوە بە لێکۆڵەرەوەکانی ڕاگەیاندووە "کەوچک و قاپ و دەسکی قۆری و کترییان بەکارهێناوە بۆ هەڵکەندنی تونێلەکە."

ئەو شەش گیراوە ڕاکردووە لە زیندان کە فەلەستینییەکان بە "قارەمان" ناودێر کراون، هەر لە مانگی 9دا لەلایەن ئیسرائیلییەکانەوە دەستگیرکرانەوە.

پارێزەرەکانی دووان لە گیراوەکان دەڵێن لە مانگی 12ی ڕابردووەوە دەستیان کردبوو بە هەڵکەندنی تونێلەکە.

XS
SM
MD
LG