Accessibility links

کیشیدا حکومەتی نوێی ژاپۆن ڕادەگەیەنێت


سەرەک وەزیری نوێی ژاپۆن
سەرەک وەزیری نوێی ژاپۆن

سەرەک وەزیری نوێی ژاپۆن ناوی ئەندامانی حکومەتە نوێیەکەی ئاشکرا دەکات و تێكەڵەیەکە لە کۆنەپارێزەکان و خەڵکی نوێ.

ئەم ئاشکراکردنەی فومیۆ کیشیدا، دوای دەنگ پێدانەکەی یاسادانەرانی ژاپۆنی بوو وەک ڕێبەری سێهەم گەورەترین ئابوری لە جیهاندا.

لە هەفتەی ڕابردوودا، کیشیدا، تەمەن 64 ساڵ کە نەوەی بنەماڵەیەکی سیاسی هێرۆشیمایە، توانی سەرکەوتن بێنێت بەسەر تارۆ کۆنۆ، سەرۆکی دەزگا بەناوبانگەکەی ڤاکسیندا و ببێتە سەرۆکی پارتی لێبراڵی دیموکرات.

سەرەک وەزیری نوێی ژاپۆن، بە ئاسانی توانی پەسەندکردنی پەرلەمانی وڵاتەکەی بەدەست بێنێت بۆ ئەم پۆستەی، چونکە پارتی لێبراڵی دیموکرات، خاوەنی زۆرینەی کورسییەکانە لە پەرلەمانی ژاپۆندا.

کیشیدا، پاش دەنگدانەکەی پەرلەمان لەبەردەم یاسادانەرانی لایەنەکەیدا لە چەمایەوە، بەڵام دەستبەجێ هیچ لێدوانێکی نەدا، تەنها ئەوەندە نەبێت بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند کە ئامادەیە بۆ ئەم پۆستە نوێیەی و دەشڵێت "پێموایە دەستپێکێکی نوێ دەبێت بە مانا ڕاستەقینەکەی."

هەڵبژاردنی کیشیدا، دوابەدوای ڕاگەیاندنەکەی یوشیهیدی سوگا، سەرەک وەزیری پێشووی ژاپۆن بوو کە خۆی کاندید ناکاتەوە بۆ سەرۆکایەتیکردنی پارتی لێبراڵی دیموکرات.

سوگا بۆ ماوەی یەک ساڵ سەرۆکایەتی ئەو لایەنە سیاسییەی کرد و ئەمڕۆش دووشەممە، دەستی لە پۆستی سەرەک وەزیری کێشایەوە.

XS
SM
MD
LG