Accessibility links

لەگەڵ هەموو ناکۆکییەکاندا، کۆبوونەوەی ئیسرائیلی و فەلەستینییەکان بەردەوامن


مەحمود عەباس، سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستینییەکان
مەحمود عەباس، سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستینییەکان

سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستینییەکان درەنگانێکی شەوی ڕابردوو میوانداری دوو وەزیری حکومەتی ئیسرائیل دەکات و ئەمەش وەک ئاماژەیەکە بە پەرەپێدانێکی کاوەخۆی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا.

نیتزان هۆرۆویتز، وەزیری تەندروستی و عیساوی فرەیج، وەزیری هاوکاری هەرێمایەتی، دووهەم دەستەی ئەندامانی حکومەتی ئیسرائیل بوون لەگەڵ مەحمود عەباس، سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستینییەکاندا کۆببنەوە، لەوەتای مانگی 6ی ڕابردووەوە کە حکومەتی نوێی ئیسرائیل دەستبەکار بووە.

بێنی گانتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە مانگی هەشتدا لەگەڵ عەباسدا کۆبووەوە لە بارەگای سەرەکی سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستینییەکاندا لە کەناری ڕۆژئاوا.

حکومەتی نوێی ئیسرائیل لە 8 لایەنی سیاسی پێکهاتووە و ڕەنگدانەوەی بواری سیاسی ئیسرائیلە لە ڕاستڕەوە توندڕەوکانەوە کە دژی دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستینین تا دەگاتە لایەنە کۆترییەکانی پشتیوانی لە چارەسەری دوو دەوڵەتی دەکەن.

نافتالی بێنێت، سەرەک وەزیری ئیسرائیل لە لایەنێکی بچوکی توندڕەوی ئاینییە و بە دوریشی زانیوە لە سەروەختی ئەم کابینەیەیدا دەوڵەتی فەلەستینی دابمەزرێندرێت، بەڵام داوای کەمکردنەوەی بەریەککەوتنەکانی کردووە، بە پلەی یەکەم لە ڕێی هەنگاونان بۆ بەهێزکردنی ئابوری فەلەستینییەکان.

بەپێی ئاژانسی دەنگوباسی فەرمی فەلەستینییەکان "وەفا" مەحمود عەباس جەختی کردۆتەوە لە گرنگی کۆتاییهێنان بە داگیرکردنەکانی ئیسرائیل و گەیشتن بە ئاشتییەکی هەمەلایەنە،

حکومەتەکەی عەباس، هەوڵدەدات بۆ پێکهێنانی دەوڵەتێکی فەلەستینی لە کەناری ڕۆژئاوا و کەرتی غەززە و ڕۆژهەڵاتی ئۆرشەلیم، ئەو ناوچانەی لە شەڕی ساڵی 1967ی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕستدا ئیسرائیل دەستی بەسەردا گرتوون.

XS
SM
MD
LG