له په‌راوێزی کۆنفرانسه ئاسایشیه‌که‌ی میونخ له ئه‌ڵمانیا هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا و ئێران کۆبوونه‌ته‌وه بۆ باسکردنی به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران.
هاوکاتی هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئێران حه‌سه‌ن ڕۆحانی کاندیدی ئه‌وسا و سه‌رۆکی ئێستای کۆماری ئیسلامی ئێران زۆر په‌یمانی ده‌دا بۆ دابینکردنی مافه بنچینه‌ییه‌کانی گه‌لانی ئێران له‌وانه خوێندن به زمانی دایک.
عێراق له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردندایه، هه‌ڵبژاردنێک عێراقیه‌کان خۆیان دوو جۆر پێناسه‌ی بۆ ده‌که‌ن.
پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق دواکه‌وتووه. هێشتاش ناکۆکی له نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێمه‌که‌دا ماوه له‌سه‌ر دابه‌شکردنی پۆسته‌کانی تایبه‌تن به جێگری سه‌رۆکی هه‌رێم و جێگری سه‌ره‌ک وه‌زیر.
له‌گه‌ڵ جیاوازیه زۆر و قوڵه‌کانی نێوانیاندا، سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا سه‌ردانی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌کات.
کۆنفرانسی ژنێڤ 2 کۆتایی به کاره‌کانی هێنا به‌بێ ئه‌وه‌ی بهرنجامێکی به‌رچاوی لێبکه‌وێته‌وه به‌ڵام وه‌ک چاو‌دێر ده‌ڵێن نه‌بۆته مایه‌ی هیوابڕان بۆ چاره‌سه‌ریه‌کی ئاشتیانه‌ی قه‌یرانی سوریا که تا ئێستا زیاتر له سه‌د هه‌زار که‌سی تیادا کوژراون.
شیکه‌ره‌وه له‌وبڕوایه‌دان کاتێک به‌راورد له نێوان ئه‌و ژینگه جیاوازانه‌دا ده‌کرێت که کوردی تیادا ده‌ژین، لایه‌نه سیاسیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌نگاوێک (ئه‌مه ئه‌گه‌ر چه‌ند هه‌نگاوێک نه‌بێت) له دوای ڕهوشهکهوهن.
هه‌روادێ و قه‌یرانی نێوان حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراق و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌سه‌ر هه‌نارده کردنی نه‌وت قوڵ ده‌بێته‌وه.
کۆبوونه‌وه‌کان له نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ده‌کرێن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه هه‌تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت حکومه‌تی نێوه‌ندی و حکومه‌تی هه‌رێمیش نه‌گه‌یشتونه‌ته ڕێکه‌وتنێکی یه‌کلاکه‌ره‌وه که بگوترێت جێگرییهکی سیاسی دێنێته ئاراوه له په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌رێم و نێوه‌نددا.
سه‌ره‌ک وه‌زیری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی کورد له به‌غدا و په‌رله‌مانتارانی هه‌رێمه‌که‌شدا کۆده‌بێته‌وه بۆ باسکردنی هه‌نارده‌کردنی نه‌وت و بودجه‌ی ساڵی 2014 ی عێراق و هه‌روه‌هاش ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ده‌یکات.
له پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی هه‌رێمی کوردستانی عێراق باسه گه‌رم و گوڕه‌که له‌سه‌ر ئه‌گه‌ره‌کانی پێکهێنانی حکومه‌تێکی بنکه فراونه و باسکردن له شێوازی تر که‌متره.
هه‌رچه‌نده مشت و مڕ له‌سه‌ر دۆسێی ناو‌کی ئێران له هێور بوونه‌وه‌دایه، به‌ڵام وه‌ک چاو‌دێر ده‌ڵێن ده‌شێت فاکته‌ری تریش کاریگه‌رییان هه‌بێت به‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان ئێران و جیهانی ڕۆژئاواوه.
پارێزه‌رانی دۆسێی ڕۆژنامه‌وان کاوه گه‌رمیانی داوای ناردنی دۆسێی کوشتنه‌که‌یان کردووه بۆ دادگای ئاسایش و هه‌روه‌هاش گۆڕینی به‌نده یاساییه‌که له به‌ندی 406 ی یاسای سزادانی عێراقیه‌وه بۆ به‌ندی 2 له یاسای به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی تێرۆر.
کورد له سوریا وه‌ک یه‌که‌م هه‌نگاو به ئاڕاسته‌ی ڕاگه‌یاندنی هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی خۆی له کانتۆنی جزیره ڕاگه‌یاند که له دێرک هاوسنوری هه‌رێمی کوردستانی عێراق تا سه‌رێ کانی ده‌گرێته‌وه.
کۆمه‌ڵگا له هه‌ر قۆناغێکدا بێت لاوان تیایدا خه‌ون و خواستی خۆیان هه‌یه و ده‌شکرێت بگوترێت به‌رنامه و بیرکردنه‌وه‌ی تایبه‌تیش به خۆیان هه‌یه بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانیان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که هه‌وڵه‌کان زۆرن بۆ ڕێگه‌گرتن له توندوتیژیه‌کان دژ به خانمان به‌ڵام ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت به‌ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو له ناو کۆمه‌ڵگادا توندوتیژی دژی ژنان له کۆمه‌ڵگادا هه‌یه.
ژماره‌یه‌ک چالاکوان و ڕۆشنبیر یاداشتنامه‌یه‌ک ده‌ده‌نه په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق و داوا ده‌که‌ن به زووترین کات کۆتایی بهێنرێت به کۆبوونه‌وه‌ی کراوه‌ی په‌رله‌مان.
زۆرێک له شیکه‌ره‌وه له‌و بڕوایه‌دان هه‌ر به ته‌نها ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی له‌شکری عێراق له پارێزگای ئه‌نبار دژ به تێرۆریستانی داعش و ئه‌لقاعیده ئه‌نجامێکی ئه‌وتۆی نه‌بێت گه‌ر بێتوو هه‌نگاوی تری له‌گه‌ڵدا نه‌نرێت.
ته‌قینه‌وه‌کانی ڕۆژی هه‌ینی قاهیره هێنده‌ی تر ڕه‌وشی سیاسی و ئاسایشی وڵاته‌که‌ی پشێو کرد به شێوه‌یه‌ک وه‌ک سه‌رچاوه‌کان له قاهیره‌وه ده‌ڵێن له‌وه‌تای که‌وتنی ڕژێمه‌که‌ی حوسنی موباره‌ک سه‌رۆکی پێشوتری میسر به‌م شێوه‌یه باری ئاسایشی له قاهیره قورس نه‌گیراوه.
له پاش ئه‌وه‌ی ڕێگه نه‌درا کۆماری ئیسلامی ئێران به‌شداری له کۆنفرانسی ژنێڤ 2 دا بکات ، چاو‌دێر ڕای جیاوازیان هه‌یه له‌سه‌ر ڕۆڵی ئێران له سوریادا به تایبه‌تیش پاش ئه‌و کۆنفرانسه‌ی کرا.
زیاتر نیشـان بده