عێراق له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردندایه، هه‌ڵبژاردنێک عێراقیه‌کان خۆیان دوو جۆر پێناسه‌ی بۆ ده‌که‌ن.
ڕێبه‌رانی عێراق به گرنگ ناودێری ده‌که‌ن له پرۆسه‌ی سیاسی وڵاته‌که‌یاندا و وه وه‌ک ئه‌رکێکی سه‌ره‌کیش باسی ده‌که‌ن بۆ دیموکراسی له عێراقدا.
میوانه‌کانی مێزگرد:
دکتۆر ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی.
موحسن ئه‌دیب، کاندیدی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ په‌رله‌مانی عێراق.
به‌ڵێن ساڵح، میوانداری مێزگرده‌که‌یه.
هاوکات سیاسه‌تمه‌داری تری عێراقی هه‌ن ده‌ڵێن هه‌ڵبژاردن بکرێت یان نه‌کرێت عێراق هه‌ر ئه‌م عێراقه‌یه که ئێستا هه‌یه و نه ئاڵۆزیه سیاسیه‌کان هێور ده‌بنه‌وه و کێشه و قه‌یرانی ئاسایشیش هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت.
له‌وه‌تای ساڵی 2003 ه‌وه عێراق به‌م قه‌یرانانه‌دا ده‌ڕوات و ڕێبه‌رانی عێراقیش ئاماده‌ییان تیادا نه‌بووه تا له‌سه‌ر یه‌ک مێزی دانوستاندن کۆببنه‌وه و هه‌وڵێک بده‌ن وڵاته‌که‌یان له قه‌یران ده‌رباز بکه‌ن.
له خولی یه‌که‌م و دووه‌میشیدا وه‌ک چاو‌دێر باسی ده‌که‌ن په‌رله‌مانتارانی عێراقی نه‌یانتوانیووه ببنه هێزی فشار به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌کانی جێبه‌جێکردنه‌وه و ده‌شڵێن په‌رله‌مانتاران له چوارچێوه‌ی بڕیاری لایه‌نه سیاسیه‌کانیاندا ده‌ستی ئه‌رێ یان نه‌رێیان بۆ په‌سه‌ندکردنی به‌رنوسه‌کان به‌رز کردۆته‌وه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی مێزگرده‌که‌دایه: