له پاش ئه‌وه‌ی ڕێگه نه‌درا کۆماری ئیسلامی ئێران به‌شداری له کۆنفرانسی ژنێڤ 2 دا بکات ، چاو‌دێر ڕای جیاوازیان هه‌یه له‌سه‌ر ڕۆڵی ئێران له سوریادا به تایبه‌تیش پاش ئه‌و کۆنفرانسه‌ی کرا.
عه‌لی که‌ریمی، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر له‌وبڕوایه‌دایه به‌ره‌نجامه‌کانی کۆنفرانسی ژنێڤ 2 گۆڕانێکی ئه‌وتۆی به‌رجه‌سته‌کراوی به دوای خۆیدا نه‌هێناوه که خه‌ڵک هه‌ستی پێبکه‌ن.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز که‌ریمی ده‌ڵێت ئێران له قه‌یرانی زۆر گه‌وره‌دا ده‌ژی و هه‌ر بۆیه ده‌بینرێت سه‌رکرده ئێرانیه‌کان ئێستا به میانڕه‌وی قسه ده‌که‌ن وه‌ک ئه‌و لێدوانانه‌ی حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆکی ئێران له کۆنگره‌ی داڤۆس ده‌یدان، ئه‌مانه وه‌ک عه‌لی که‌ریمی ده‌ڵێت خۆراکی ڕۆژانه‌ی میدیایه و ته‌مه‌نیشی کورت ده‌بێت و ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی خه‌ڵکی خۆیانی پێ ڕازیبکه‌ن.
به‌ڕێز که‌ریمی ده‌ڵێت له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا سیاسه‌ته‌کانی ئایه‌توڵا خامه‌نه‌ئی له لایه‌ک و سیاسه‌ته‌کانی سه‌رۆکی ئێرانیش له لایه‌کی تره‌وه به‌ر یه‌ک ده‌که‌ون و بۆ خه‌ڵک و وڵاتانیش ئاشکرا ده‌بێت که ئێران بێ له کات به‌سه‌ربردن هیچ شتێکی دیکه‌ی نییه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: