کۆبوونه‌وه‌کان له نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ده‌کرێن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه هه‌تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت حکومه‌تی نێوه‌ندی و حکومه‌تی هه‌رێمیش نه‌گه‌یشتونه‌ته ڕێکه‌وتنێکی یه‌کلاکه‌ره‌وه که بگوترێت جێگرییهکی سیاسی دێنێته ئاراوه له په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌رێم و نێوه‌نددا.
ڕاوێژکاری یاسایی سه‌ره‌ک وه‌زیری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت به‌شێکی کێشه‌که له‌وه‌دایه هه‌ردوو لا خوێندنه‌وه‌ی جیاوازیان بۆ ده‌ستور هه‌یه و ده‌شڵێت کێشه‌که هه‌ر له‌وه‌دا نییه له دۆسێی نه‌وتدا سنوردار بکرێت به‌ڵکو کێشه‌ی تریش هه‌ن.
دکتۆر ئامانج خه‌لیل که ئه‌ندامی شاندی هه‌رێمی کوردستانی عێراق بووه له دواترین کۆبوونه‌وه‌دا له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی عێراقیدا و له ژماره‌یه‌ک کۆبوونه‌وه‌ی پێشتریشدا ده‌شڵێت ده‌ستوری عێراق له‌سه‌ر دۆسێی نه‌وت زۆر به ڕوونی و ئاشکرایی به‌ندی تایبه‌تی و سه‌ربه‌خۆی بۆ داناون وه‌ک به‌نده‌کانی 111 وه 112 که به ڕوونی باسی له کێڵگه نه‌وتیه‌کانی پێش ساڵی 2005 و پاش 2005 ی کردووه و ده‌شڵێت نه‌بوونی یاسای نه‌وت و گازیش هۆکارێکی تری جیاوازیه له ڕاڤه‌کردنی ده‌ستور له‌لایه‌ن هه‌ردوولا.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر دوو که‌سی تر بێ له نوری مالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیر و حسێن شه‌هرستانی جێگری سه‌ره‌ک وه‌زیر بۆ کاروباری وزه له‌و پۆستانه‌دا بن، ئایا ئه‌م کێشانه به‌رده‌وام ده‌بن؟ دکتۆر ئامانج ڕه‌حیم ڕاوێژکاری یاسایی سه‌ره‌ک وه‌زیری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێت ئه‌م کێشانه زیاتر په‌یوه‌ندداره به باوه‌ڕ بوون به بنه‌ماکانی وڵاتێکی فێدراڵی له‌سه‌ر بنچینه‌ی هاوبه‌شیی ڕاسته‌قینه له ده‌سه‌ڵات و داهاتدا و ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات بیرکردنه‌وه‌کان له به‌غدا به‌و شێوه‌یه‌یه که هه‌ست ناکرێت ئه‌و بڕوابوونه ئاماده‌یی هه‌بێت لای زۆرینه‌ی ڕێبه‌رانی عێراقی نوێ.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: