ته‌قینه‌وه‌کانی ڕۆژی هه‌ینی قاهیره هێنده‌ی تر ڕه‌وشی سیاسی و ئاسایشی وڵاته‌که‌ی پشێو کرد به شێوه‌یه‌ک وه‌ک سه‌رچاوه‌کان له قاهیره‌وه ده‌ڵێن له‌وه‌تای که‌وتنی ڕژێمه‌که‌ی حوسنی موباره‌ک سه‌رۆکی پێشوتری میسر به‌م شێوه‌یه باری ئاسایشی له قاهیره قورس نه‌گیراوه.
مه‌جدی ئه‌لدقاق نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان له گۆڤاری ئۆکتۆبه‌ر بنکه له قاهیره ده‌ڵێت ڕووداوه‌کانی ڕۆژی هه‌ینی قاهیر کاری وه‌ک ده‌ڵێت کاری تێرۆریستانی ئیخوانولموسلمینه‌کانه و ده‌شڵێت ئیخوانه‌کان هه‌میشه هه‌وڵیان داوه ڕه‌وشی میسر ناجێگیر و نا سه‌قامگیر بکه‌ن.
به‌ڕێز ئه‌لدقاق ده‌شڵێت هێرشه‌کانی قاهیره به هه‌مان ئه‌و شێوازانه‌ی هێرشه تێرۆرکاریانه کراون که له پاکستان و وڵاتانی ئافریکا کراونه‌ته سه‌ر باڵیۆزخانه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و هه‌روه‌ها هه‌مان شێوازی هێرشه تێرۆرکاریه‌کانی ناو عێراق و لوبنانیشن و ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات ئیخوانه‌کان و ئه‌لقاعیده هه‌وڵ ده‌ده‌ن وڵاتی میسر به ده‌ردی سوریا به‌رن.
به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا هه‌وڵی دا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیخوانه‌کانی میسریشدا بکات به‌ڵام به‌داخه‌وه په‌یوه‌ندیه‌کان سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتووێژه‌که‌ی له‌گه‌ڵ مه‌جدی ئه‌لدقاق نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان له گۆڤاری ئۆکتۆبه‌ر، به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه: