سه‌ره‌ک وه‌زیری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی کورد له به‌غدا و په‌رله‌مانتارانی هه‌رێمه‌که‌شدا کۆده‌بێته‌وه بۆ باسکردنی هه‌نارده‌کردنی نه‌وت و بودجه‌ی ساڵی 2014 ی عێراق و هه‌روه‌هاش ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ده‌یکات.
ئاڵا تاڵه‌بانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان ده‌ڵێت هه‌موو به‌شداربووانی کۆبوونه‌وه‌که هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بڕینی بودجه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن حکومه‌تی نێوه‌ندیه‌وه جێی قایل بوون نییه.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هاتوو به‌غدا بودجه‌ی هه‌رێمی بڕی ئایا بۆ کورد ئه‌ڵته‌رناتیڤ هه‌یه؟ ئاڵا تاڵه‌بانی ده‌ڵێت له لۆبونهوهکهشدا جه‌خت کراوه‌ته‌وه له‌وه‌ی ئه‌ڵته‌رناتیڤ نییه چونکه ئه‌و 400 هه‌زار به‌رمیل یان بۆشکه نه‌وته‌ی حکومه‌تی هه‌رێم باسی ده‌کات که ده‌توانێت ڕۆژانه هه‌نارده‌ی بکات، به داهاته‌که‌ی ته‌نها ده‌توانرێت موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پێ بدرێت.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: