پارێزه‌رانی دۆسێی ڕۆژنامه‌وان کاوه گه‌رمیانی داوای ناردنی دۆسێی کوشتنه‌که‌یان کردووه بۆ دادگای ئاسایش و هه‌روه‌هاش گۆڕینی به‌نده یاساییه‌که له به‌ندی 406 ی یاسای سزادانی عێراقیه‌وه بۆ به‌ندی 2 له یاسای به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی تێرۆر.
ژیار موحه‌مه‌د، پارێزه‌ر و ڕۆژنامه‌وان، یه‌کێکه له پارێزه‌رانی ڕۆژنامه‌وانی کوژراو کاوه گه‌رمیانی به به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکای گووت دادگا ئه‌و داوایه‌ی په‌سه‌ند کردووه و ئیدی ته‌واوی دۆسێیه‌که گواستراوه‌ته‌وه بۆ دادگای ئاسایش و ده‌شڵێت ئه‌م هه‌نگاوه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی دۆسێکه‌ی گه‌رمیانیدایه.
ژیار ده‌ڵێت ئه‌م تاوانه که کراوه له‌سه‌ر ده‌ربڕینی بیر و ڕای ئازاد بووه و مه‌ترسیشی هه‌یه بۆسه‌ر کۆمه‌ڵگا به گشتی و ترسیش دروست ده‌کات بۆ له‌مه‌ودوا ئه‌گه‌ر بێتوو هه‌رکه‌سێک به ئازادانه بیر و ڕای خۆی ده‌رببڕێت یان کاری ڕۆژنامه‌وانی بکات.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، ژیار موحه‌مه‌د پارێزه‌ر و ڕۆژنامه‌وان ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات به‌ڵگه‌ی تری نوێ ئاماده‌ن بخرێنه به‌رده‌م دادگای ئاسایش و هیواش ده‌رده‌بڕێت له داگای ئاسایش‌دا چۆن پێشتر کار له‌سه‌ر ئه‌م دۆسێیه کراوه بۆ له‌مه‌ودواش ئاوه‌ها بێت.
ڕۆژی 5 ی مانگی 12 ڕۆژنامه‌وان کاوه گه‌رمیانی، سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری ڕایه‌ڵ و په‌یامنێری ئاوێنه له شارۆچکه‌ی که‌لار له ناو ماڵه‌که‌ی خۆیدا کوژرا.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: