هه‌روادێ و قه‌یرانی نێوان حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراق و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌سه‌ر هه‌نارده کردنی نه‌وت قوڵ ده‌بێته‌وه.
هه‌ردوو لایه‌ن له‌م دۆسێیه‌دا ده‌ستوری وڵاته‌که ده‌که‌نه پاڵپشت بۆ هه‌ڵوێسته‌کانیان.
هه‌رێم ده‌خوازێت سه‌ربه‌خۆیانه نه‌وتی خۆی له ڕێی تورکیاوه هه‌نارده بکات، حکومه‌تی نێوه‌ندیش ده‌ڵێت ده‌بێت له‌ڕێی به‌غداوه ببێت.
شیکه‌ره‌وه له‌و بڕوایه‌دان هه‌تا یاسای نه‌وت و گاز له به‌غدا په‌سه‌ند نه‌کرێت ئه‌وا ئه‌م کێشه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت و ساڵانه له ده‌می ده‌ستکردن به وتووێژه‌کان له‌سه‌ر بودجه‌ی وڵاته‌که کێشه‌که و کێشه‌کانی تریش سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه.
میوانی به‌رنامه‌ی له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا: بیلال وه‌هاب، مامۆستا له زانکۆی ئه‌مریکی له سلێمانی.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ردوو لا داوای چاره‌سه‌ر ده‌که‌ن و ده‌یان کۆبوونه‌وه کراون به‌ڵام ئه‌م کێشانه هه‌روادێ و زیاد ده‌که‌ن و قوڵتریش ده‌بنه‌وه چاره‌سه‌ریه‌کانیشیان ڕۆژ به ڕۆژ دوور ده‌که‌ونه‌وه.
به‌غدا هه‌ڕه‌شه‌ی بڕینی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم ده‌کات. جا پرسیار له‌وه‌دایه ئایا ئه‌ڵته‌رناتیڤ بۆ هه‌رێم چییه؟
ئایا هه‌نارده‌کردنی نه‌وت له هه‌موو کێشه‌کانی تری هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌یه‌تی گه‌وره‌تره ؟
کۆمپانیای سۆمۆ ئێستا هاتۆته ناو کێشه‌که‌وه و له‌باره‌ی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه حسێن شه‌هرستانی جێگری سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق بۆ کاروباری وزه ده‌ڵێت گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی سۆمۆوه به‌هه‌رشێوه‌یه‌ك نه‌وت هه‌نارده بكرێت، ئه‌وا حكومه‌تی عێراق ڕێ و شوێنی پێویست ده‌گرێته به‌ر.
به‌ڵێن ساڵح، به‌رنامه‌ی هه‌فتانه‌ی له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا ئاماده و پێشکه‌ش ده‌کات.
زانیاری زیاتر له ده‌قی به‌رنامه‌که‌دایه: