هاوکاتی هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئێران حه‌سه‌ن ڕۆحانی کاندیدی ئه‌وسا و سه‌رۆکی ئێستای کۆماری ئیسلامی ئێران زۆر په‌یمانی ده‌دا بۆ دابینکردنی مافه بنچینه‌ییه‌کانی گه‌لانی ئێران له‌وانه خوێندن به زمانی دایک.
حکومه‌تی ئێران بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌و په‌یمانانه‌ی سه‌رۆکی ئێران دابوونی، لیژنه‌ی تایبه‌تی بۆ دانران، بۆ نمونه دۆسێی خوێندن به زمانی دایک خرایه به‌ر باسکردن له‌گه‌ڵ نێوه‌ندێکی ئێرانی‌دا به ناوی (فه‌رهه‌نگستانی زمانی فارسی).
خوێندن به زمانی دایک به‌ندێکه له به‌نده‌کانی ده‌ستوری ئێران (قانونی ئه‌ساسی) به‌ڵام ژماره‌یه‌ک له کارگێڕانی ئه‌م نێوه‌نده‌ی فه‌رهه‌نگستانی زمانی فارسی دژایه‌تی خۆیان بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌و به‌نده یاساییه ڕاگه‌یاند و به مه‌ترسیش ناودێریان کرد بۆسه‌ر زمانی فارسی.
ئه‌م جۆره دژایه‌تی کردنه‌ی ئه‌و نێوه‌نده بووه مایه‌ی پێکهێنانی که‌مپینێک بۆ پشتیوانی کردن له مافی خوێندن به زمانی دایک. له به‌شێکی ڕاگه‌یاندنی ئه‌و که‌مپینه‌دا هاتووه داوای مافی خوێندن به زمانی دایک به مانی دژایه‌تیکردنی زمانه‌کانی تر نییه.
دکتۆر ئاوات عه‌لیار، شاره‌زای کاروباری سیاسی ئێران ده‌ڵێت فه‌رهه‌نگستانی زمانی فارسی دژی به فه‌رمی ناساندنی زمانه‌کای تره له ئێران‌دا له‌وانه زمانی کوردیش و هه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێستش بووه مایه‌ی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر فه‌رهه‌نگستان و جه‌خت کردنه‌وه له‌وه‌ی زمانی کوردی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌فه‌رمی بناسریت.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر ئاوات عه‌لیار ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات چۆن دوای گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن ڕه‌زا شا له ساڵی 1920 دا بیری ناسیۆنالیستی له ئێران‌دا په‌ره ده‌سه‌نێت به شێوه‌یه‌ک قسه‌کردنیش به زمانه‌کانی تر قه‌ده‌غه بوو وه هه‌روه‌هاش وه‌ک ده‌ڵێت پۆشینی جل و به‌رگی کوردیش بۆ ماوه‌ی بیست ساڵ قه‌ده‌غه بوو، چونکه ده‌ویسترا بیرۆکه‌ی ناسیۆنالیزمی فارسی که ده‌یه‌وێت ئێران یه‌ک نه‌ته‌وه و یه‌ک زمان و یه‌ک میله‌ت بێت بسه‌پێنرێت.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: