دوابه‌دوای ئه‌و شه‌ڕ و کوشتارانه‌ی ڕێکخراوه تێرۆریستیه‌کانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده له سوریادا دژ به کوردی ڕۆژئاوا ده‌ستیان پێ‌کرد، هه‌زاران کورد پاش مانه‌وه‌یان بۆ چه‌ند ڕۆژێک له‌سه‌ر سنور دواتر چوونه ناو هه‌رێمی کوردستانی عێراقه‌وه.
کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقی کردووه و گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمه‌که‌ش ده‌ڵێن پێویسته هه‌ڵبژاردنه‌کان له واده‌ی خۆیدا بکرێت.
جارێکی تریش پارتی کرێکارانی کوردستان ئاگاهی ده‌داته‌وه به حکومه‌تی تورکیا ئه‌گه‌ر بێتوو هه‌نگاوی خۆی نه‌نێت له پرۆسه‌ی ئاشتی وڵاته‌که‌دا ئه‌وا به‌ره‌نگاربوونه‌وه ده‌ستپێده‌کاته‌وه به شێوه‌یه‌ک له جاران به‌هێزتر.
حکومه‌تی عێراق له دانانی پشتێنه‌یه‌کی ئاسایشیدایه بۆ ناوچه‌ی سه‌وز له به‌غدا وه‌ک هه‌ندێک له سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ده‌ڵێن گوایه ئه‌لقاعیده و جیهادیه‌کان به‌نیازی هێرشکردنه سه‌ر په‌رله‌مان و دامه‌زراوه حکومه‌تیه‌کانی تریشن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکادا له واشنتۆن کۆده‌بێته‌وه و بێجگه له په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات باسیش له ڕه‌وشی سیاسی و ئاسایشی ناوچه‌که‌ش ده‌که‌ن.
هاوسه‌رۆکی په‌یه‌ده دووه‌م سه‌ردانی خۆی بۆ تورکیا کرد و هاوکاتی کۆبوونه‌وه‌کانی له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ئانکه‌ره‌دا کۆبوونه‌وه‌شی هه‌بووه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له لایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردی سوریادا.
ده‌کرێت بگوترێت هیچ جم و جۆڵێکی سیاسی نه‌ته‌وه‌یی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هێنده‌ی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی گرنگیی نه‌بێت.
سه‌رۆکی نوێی ئێران گۆڕانکاری له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی وڵاته‌که‌یدا به پێویست ده‌زانێت.
یه‌کێک له لیژنه‌کانی ئاماده‌کاری بۆ کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد لیژنه‌ی ژنانه و ئه‌ندامه‌کانی بریتین له خانمانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان.
له‌گه‌ڵ هه‌روادێ و خراپ بوونی ڕه‌وشی ئاسایشی عێراق، داواکان بۆ ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیری وڵاته‌که زیاد ده‌که‌ن.
ڕووداوه‌کانی ڕۆژی چوارشه‌مه‌ی میسر له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه ئیدانه ده‌کرێت و وه‌ک هه‌ندێک له شیکه‌ره‌وه سیاسیه‌کانی وڵاته‌که ئاماژه‌ی پێده‌که‌ن، ڕووداو گه‌لێک بوون گومان ده‌خه‌نه سه‌ر ئایندهی دیموکراسی له میسردا.
پێنج ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق سه‌ردانی ناوچه سنوریه‌که‌ی نێوان هه‌رێمی کوردستانی عێراق و کوردستانی سوریا ده‌که‌ن، بۆ لێکۆڵینه‌وه کردن له‌سه‌ر ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری داخستنی ئه‌و سنوره به ڕووی کوردی ڕۆژئاوادا.
له توندوتیژیه‌کانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی میسردا هێزه ئاسایشیه‌کان ژماره‌یه‌کی به‌رچاوی لایه‌نگری ئیخوانولموسلمینه‌کان و سه‌رۆکی له‌کارخراوی میسریان کوشتوه و ده‌ستگیریش کردووه.
جارێکی تریش ڕێبه‌ری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان له ئیمرالیه‌وه په‌یامێک ده‌نێریت سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی ئاشتی له تورکیادا.
له‌گه‌ڵ ئه‌و هێرشانه‌ی له‌لایه‌ن تێرۆریستانی جهبهههتولنوسره و ڕیکخراوه توندڕه‌وه‌کانی تره‌وه ده‌کرێنه سه‌ر کوردی سوریا، به‌ڵام هاوهه‌ڵویستی له ناو لایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردی سوریادا به‌دی ناکرێت.
له‌گه‌ڵ هه‌روادێ و زۆربوونی توندوتیژیه‌کان له عێراق و قوڵبونه‌وه‌ی زیاتری قه‌یرانی ئاینزایی وڵاته‌که، جارێکی تریش دابه‌شبوونی عێراق به‌سه‌ر سێ هه‌رێمدا دێته‌وه به‌ر باس و وه‌ک هه‌نگاوێکیش لێی ده‌ڕوانرێت بۆ سه‌قامگیری.
ڕۆژی 20 ی ئه‌م مانگه خولی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق کۆتایی پێدێت و بڕیاریشه ڕۆژی 21 ی مانگی 9 هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مان بکرێت.
هه‌روادێ و باری ئاسایشی له عێراق ڕوو له خراپتر بوونه و هه‌ندێکیش له‌وبڕوایه‌دان ئه‌م ڕه‌وشه هه‌روا به ئاسانی به‌ره‌و باشتر ناڕوات له ژینگه‌یه‌کدا که پڕه له قه‌یران و ئاڵۆزی سیاسی نێوان لایه‌نه‌کانی وڵاته‌که.
شیرکۆ بێکه‌س باڵیۆزی وشه‌ی کوردی ڕۆژی 4 ی ئه‌م مانگه له پاش ململانێیه‌کی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیدا کۆچی دوایی ده‌کات.
له پارێزگاکانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نه‌کانی پارێزگاکان کران و بڕیاریشه له مانگی یازده‌ی ئه‌مساڵیشدا هه‌مان هه‌ڵبژاردن له پارێزگاکانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا بکرێن.
زیاتر نیشـان بده