شیرکۆ بێکه‌س باڵیۆزی وشه‌ی کوردی ڕۆژی 4 ی ئه‌م مانگه له پاش ململانێیه‌کی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیدا کۆچی دوایی ده‌کات.
ئه‌زمونی شیعری شیرکۆ بێکه‌س وه‌های کرد به پێچه‌وانه‌ی زۆریک له شاعیران و ڕوناکبیرانی تری کورده‌وه، ببێته شاعیرێک بۆ هه‌مووان نه‌ک ئه‌وه‌ی ته‌نها لایه‌نێک یان ده‌سته‌یه‌ک خاوه‌نی بێت.
شیعره‌کانی شێرکۆ بێکه‌س هه‌ر ته‌نها شیعر نوسین نه‌بوون به‌ڵکو کارکردنیش بوون له‌سه‌ر فه‌رهه‌نگ و ڕۆشنبیری کوردی‌دا.
یه‌کێک له وێستگه گرنگه‌کانی ژیانی فه‌رهه‌نگیی شێرکۆ بێکه‌س دامه‌زراندنی بزوتنه‌وه‌ی (ڕوانگه) بووه.
کۆچ کردنی شێرکۆ بێکه‌س به‌و مانایه نییه ئیدی ژیان و کاریگه‌ریه‌کانی شیعری شێرکۆ بێکه‌س ته‌واو ده‌بن، وه‌ک زۆرێک له ڕوناکبیران ده‌ڵێن ژیان و شیعری ئه‌و گه‌وره شاعیره‌ی کورد هه‌میشه له نێو فه‌رهه‌نگی کوردی‌دا ئاماده‌یی ده‌بێت و شیعره‌کانی و ده‌قه واڵاکانی به‌رده‌وام له هزری خوێنه‌رانیدا ده‌مێننه‌وه.
له ده‌قه‌کانیدا شیرکۆ بێکه‌س گه‌شتێک به ناو جوگرافیا و مێژوودا ده‌کات و له ئهزمونهکانیداشتهکان ده‌کات به شیعر و وه‌ک مرۆڤ ده‌یاندوێنێت.
بۆ ئه‌م مێزگرده به‌ڵێن ساڵح میوانداری دوو نوسه‌ر و ڕوناکبیری کردووه:
دکتۆر مه‌ریوان وریا قانع
ڕێبین ئه‌حمه‌د هه‌ردی
زانیاری زیاتر له ده‌قی مێزگرده‌که‌دایه: