Accessibility links

دکتۆر مارف عومه‌ر گوڵ: په‌که‌که‌ ده‌توانێت به‌ ملیۆن خه‌ڵک بخاته‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان له‌ تورکیا و له‌ ئه‌وروپاشدا


دکتۆر مارف عومه‌ر گوڵ
دکتۆر مارف عومه‌ر گوڵ
جارێکی تریش ڕێبه‌ری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان له‌ ئیمرالیه‌وه‌ په‌یامێک ده‌نێریت سه‌باره‌ت به‌ پرۆسه‌ی ئاشتی له‌ تورکیادا.

موحه‌مه‌د ئۆجه‌لان برای عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان پاش سه‌ردان کردنی ئیمرالی له‌ ڕاگه‌یاندنێکی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتوویه‌تی ئۆجه‌لان ده‌ڵێت پرۆسه‌ی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له‌ تورکیادا هه‌رگیز به‌ هه‌نگاوی تاک لایه‌نه‌ ناکرێت.

دکتۆر مارف عومه‌ر گوڵ، پسپۆڕی یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ زانکۆی سلێمانی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی و ناوخۆیی تورکیاش پێشوازیه‌کی گه‌رم و گوڕ له‌ کشانه‌وه‌ی پارتی کرێکارانی کوردستان کرا و به‌ڵام له‌ به‌رامبه‌ردا حکومه‌تی تورکیا هه‌نگاوێکی ئه‌وتۆی نه‌ناوه‌ هه‌رچه‌نده‌ سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوودا ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ قۆناغی دووه‌می ئه‌و پرۆسه‌ی ئاشتیه‌ ده‌ست پێده‌کات، به‌ڵام وه‌ک دکتۆر مارف ده‌ڵێت هێشتا دیار نییه‌ که‌ی ئانکه‌ره‌ ئه‌و قۆناگی دووه‌مه‌ی ده‌ستپێده‌کات.

دکتۆر عومه‌ر گوڵ ده‌شڵێت ئیمرالی و قه‌ندیل و ئه‌وروپاش هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وی پێویسته‌ تورکیا به‌ زووترین کات واته‌ له‌ سه‌ره‌تای مانگی نۆدا هه‌نگاوی خۆی بنێت ده‌نا په‌که‌که‌ کارتی فشاری خۆی به‌کار ده‌هێنێت.

له‌ وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا تورکیا چ کارتێکی فشاری به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ به‌رامبه‌ر په‌که‌که‌؟ دکتۆر مارف عومه‌ر گوڵ ده‌ڵێت یه‌کێک له‌و فشارانه‌ ئه‌و هێرش و په‌لامارانه‌یه‌ که‌ ده‌کرێنه‌ سه‌ر ڕۆژئاوای کوردستان و ده‌شڵێت به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی دزه‌یان کردووه‌ که‌ناڵی تایبه‌ت هه‌یه‌ له‌ناو حکومه‌تی تورکیادا که‌ خه‌ڵک له‌ کوردستانی عێراقه‌وه‌ له‌ تورکیاوه‌ ده‌برێن بۆ شه‌ڕی کورده‌کانی سوریا.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:15 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG