له توندوتیژیه‌کانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی میسردا هێزه ئاسایشیه‌کان ژماره‌یه‌کی به‌رچاوی لایه‌نگری ئیخوانولموسلمینه‌کان و سه‌رۆکی له‌کارخراوی میسریان کوشتوه و ده‌ستگیریش کردووه.
سه‌رچاوه‌کان له قاهیره‌وه ده‌ڵین له نێو گیراوه‌کاندا ژماره‌یه‌ک له سه‌رکرده‌کانی ئیخوان هه‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌وڵانه‌ی له‌شکر و هێزه ئاسایشیه‌کانی میسردا بۆ بڵاوه پێکردنی خۆپیشانده‌رانی مه‌یدانه‌کانی ڕابعه عه‌ده‌ویه و نه‌هزه، لایه‌نگرانی موحه‌مه‌د مورسی له مه‌یدانی موسته‌فا مه‌حمود گرد ده‌بنه‌وه و ده‌شڵێن ته‌نها دانپێدانان به ڕه‌وایی ده‌سه‌ڵاتی مورسیدا چاره‌سه‌ری ئه‌م قه‌یرانه‌ی میسر ده‌کات.
دکتۆر عومه‌ر ئه‌لشبکی، له نێوه‌ندی ئه‌لئه‌هرام بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی بنکه له قاهیره لۆمه‌ی ڕووداوه‌کان له ئه‌ستۆی ئیخوانه‌کان ده‌نێت و ده‌ڵێت ده‌بوایه کۆتایی به‌و خۆپیشاندانانه‌ی ئیخوانه‌کان بهێنرێت که هیچ میتۆدێکی سیڤیڵیانه‌ی تیادا نه‌بووه.
به‌ڵام موحه‌مه‌د جه‌مال عه‌ره‌فه، به‌ڕێوبه‌ری نوسین له ڕۆژنامه‌ی (الحریه و العداله) له‌وبڕوایه‌دایه ئه‌و هه‌وڵانه‌ی حکومه‌تی کاتی میسر و به‌کارهێنانی هێزی له ڕاده به‌ده‌ر یانی کۆمه‌ڵکوژی ئیخوانه‌کان و لایه‌نگرانی ئه‌و بزوتنه‌وه سیاسیه‌ی میسره.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، یه‌کێتی ئه‌وروپا و وڵاتانی که‌نداوی فارس له هه‌وڵێکی چڕوپڕدان بۆ هێورکردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی وڵاتی میسر.
موحه‌مه‌د جه‌مال عه‌ره‌فه: هه‌رکاتێک باس له چاره‌سه‌رکردن و ئاشته‌وایی ده‌کرێت، ئه‌نجامه‌کانی هه‌ر کوشتن و خوێن ڕشتن ده‌بن.
دکتۆر عومه‌ر ئه‌لشبکی : هه‌میشه کێشه‌که له گوتاری ئیخوانه‌کاندایه که به‌رده‌وام نکوڵی له ناڕه‌زاییه جه‌ماوه‌ریه‌کان ده‌کات له‌و توڕه‌یی و ناڕه‌زاییه‌ی به‌رامبه‌ر فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ئیخوانه‌کان هه‌ن.
دوابه‌دوای ڕووداوه‌کانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی وڵاته‌که، سه‌رۆکایه‌تی کاتی میسر باری نا ئاسایی بۆ ماوه‌ی یه‌ک مانگ له وڵاته‌که‌دا ڕاگه‌یاندووه.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتووێژه‌کانی له‌گه‌ڵ دکتۆر عومه‌ر ئه‌لشبکی و موحه‌مه‌د جه‌مال عه‌ره‌فه، به‌ڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئاماده‌کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه: