له‌گه‌ڵ ئه‌و هێرشانه‌ی له‌لایه‌ن تێرۆریستانی جه‌به‌هه‌تولنوسره و ڕیکخراوه توندڕه‌وه‌کانی تره‌وه ده‌کرێنه سه‌ر کوردی سوریا، به‌ڵام هاوهه‌ڵویستی له ناو لایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردی سوریادا به‌دی ناکرێت.
نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان جه‌لیل کایا ده‌ڵێت یه‌کێک له هۆکاره‌کان که ناکۆکی له نێوان پارتیه سیاسیه‌کانی ڕۆژئاوادا هه‌یه، ده‌ست تێوه‌ردانی لایه‌نه سیاسیه کوردستانیه‌کانی تره له ڕه‌وشی کوردی سوریادا و ده‌شڵێت ئه‌و لایه‌نانه‌ی پارجه‌کانی تری کوردستان ده‌خوازن کارگه‌رییان هه‌بێت به‌سه‌ر دۆسێی کورد له سوریادا.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، ڕۆژنامه‌وان جه‌لیل کایا له به‌شی کوردی ڕادیۆی ئه‌ڵمانیا ده‌شڵێت هه‌رچه‌نده سه‌خته ئێستا بگوترێت کام یه‌کێک له هێزه سیاسیه‌کانی کورد خاوه‌نی بڕیاری سه‌ره‌کیه، به‌ڵام ئێستا گه‌لی کورد له سوریا به گشتی چاوی له په‌یه‌ده‌یه چونکه هێزی چه‌کداری هه‌یه و داکۆکی له کوردی ڕۆژئاوا ده‌کات و دژ به‌و تێرۆریستانه‌ی هێرش ده‌که‌نه سه‌ر کورد.
زانیاری زیاتر له وتووێژه‌که‌دایه: