له‌گه‌ڵ هه‌روادێ و زۆربوونی توندوتیژیه‌کان له عێراق و قوڵبونه‌وه‌ی زیاتری قه‌یرانی ئاینزایی وڵاته‌که، جارێکی تریش دابه‌شبوونی عێراق به‌سه‌ر سێ هه‌رێمدا دێته‌وه به‌ر باس و وه‌ک هه‌نگاوێکیش لێی ده‌ڕوانرێت بۆ سه‌قامگیری.
دکتۆر بایه‌زید حه‌سه‌ن، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت هیچ گومانێکی تیادا نییه که بوونی سێ هه‌رێم له عێراقدا یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ کۆنترۆڵ کردنی ڕه‌وشی ئاسایشی و هێنانه ئارای جێگیریی سیاسی و ئاسایشی له عێراقدا و ده‌شڵێت پێکهێنانی سێ هه‌رێم هیچ گرفتێکی تیادا نابێت چونکه له ده‌ستوری په‌سه‌ندکراوی وڵاته‌که‌شدا نوسراوه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر بایه‌زید ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات ژماره‌یه‌ک پارێزگا داوای بوون به هه‌رێمیان کردووه به‌ڵام حکومه‌تی نێوه‌ندی هه‌ل و مه‌رجی سیاسی وڵاته‌که‌ی کردۆته بیانوو بۆ په‌سه‌ند نه‌کردنی ئه‌و داوایانه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: