پێنج ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق سه‌ردانی ناوچه سنوریه‌که‌ی نێوان هه‌رێمی کوردستانی عێراق و کوردستانی سوریا ده‌که‌ن، بۆ لێکۆڵینه‌وه کردن له‌سه‌ر ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری داخستنی ئه‌و سنوره به ڕووی کوردی ڕۆژئاوادا.
گۆران ئازاد، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق، یه‌کێک بووه له‌و پێنج ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مان و ده‌ڵێت هاوکاتی سه‌ردانه‌که‌یان داوایان له کاربه‌ده‌ستانی سه‌ر سنور کردووه تا بچنه ئه‌ودیوو سنور به‌ڵام به‌و بیانوه‌ی که وڵاتێکی تره ڕێگه‌یان پێنه‌دراوه.
به‌ڕێز ئازاد ده‌ڵێت له‌سه‌ر پرده سنوریه‌که وت‌ووێژیان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری (په‌یه‌ده کردووه) و ده‌شڵیت ئه‌وکاته‌ی له‌سه‌ر سنور بوون، سنوره‌که کراوه‌ته‌وه و لۆریه‌ک یان کامیونێک که‌ره‌سته و که‌ل و په‌ل نێردراوه، هه‌ربۆیه وه‌ک ئازاد گۆران ده‌ڵێت "حاڵه‌ته‌که‌ی سنور نه ئه‌وه‌یه کرابێته‌وه و نه ئه‌وه‌شه دخرابێت، به مانایه‌کی تر ده‌توانم بڵێم داخراوه به‌ڵام بۆ هه‌ندێک حاله‌تی سنوردار ده‌کرێته‌وه له‌لایه‌ن هه‌رێمی کوردستانه‌وه".
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بڕیاری کردنه‌وه و داخستنی سنور له‌ده‌ست کێدایه، گۆران ئازاد ده‌ڵێت تا ئێستاش دیارده‌ی دوو ئیداره‌یی له هه‌رێمی کوردستان ماوه و ئه‌و سنوره‌ش له‌ژێر کۆنترۆڵی پارتی دیموکراتی کوردستاندایه، هه‌ر بۆیه پارتی خاوه‌نی بڕیاره له‌وێ.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: