ڕووداوه‌کانی ڕۆژی چوارشه‌مه‌ی میسر له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه ئیدانه ده‌کرێت و وه‌ک هه‌ندێک له شیکه‌ره‌وه سیاسیه‌کانی وڵاته‌که ئاماژه‌ی پێده‌که‌ن، ڕووداو گه‌لێک بوون گومان ده‌خه‌نه سه‌ر ئاینده‌ی دیموکراسی له میسردا.
به‌هاری عه‌ره‌ب له میسر کۆتایی به فه‌رمانڕه‌وایه‌تی حوسنی موباره‌ک دیکتاتۆری پێشوی وڵاته‌که هێنا و به ده‌نگدان ئیخوانولموسلمینه‌کان پاش 30 ساڵی سیسته‌می دیکتاتۆری ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست.
له ماوه‌ی ئه‌و یه‌ک ساڵه‌ی سه‌رۆکایه‌تی موحه‌مه‌د مورسی ناڕه‌زایی و ڕه‌خنه زۆربوون له شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی وڵاته‌که‌دا، تا ئه‌وه بوو له کۆتایی مانگی شه‌شدا له‌شکری میسر دێته ناوه‌وه و مورسی له ده‌سه‌ڵات لاده‌بات و حکومه‌تێکی کاتی پێکده‌هێنێت.
له‌و ده‌مه‌وه ئیخوانه‌کان و لایه‌نگرانی مورسی له مه‌یدانی ڕابعه عه‌ده‌ویه و مه‌یدانی نه‌هزه‌ش له قاهیره‌ی پایته‌خت و له ژماره‌یه‌ک مه‌یدانی شاره‌کانی تری میسردا ده‌ست به ناڕه‌زایی ده‌ربڕین ده‌که‌ن.
ڕۆژی چوارشه‌ممه له‌شکر له خۆپیشانده‌ران ده‌دات و هه‌وڵی بڵاوه‌پێکردنیان ده‌دات و خوێن له‌و ڕووداوانه‌دا ده‌ڕێژرێت و ده‌سه‌ڵاتداران و ئیخوانه‌کان هه‌ر یه‌که و ژماره‌یه‌ک بڵاوده‌که‌نه‌وه سه‌باره‌ت به قوربانیه‌کان، به‌ڵام هێشتاش سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ ژماره‌کانی هیچ لایه‌کیانی پشتڕاست نه‌کردۆته‌وه.
ئه‌م ڕووداوانه ژماره‌یه‌ک پرسیار به دوای خۆیدا دینێت.
ڕووداوه‌کانی ڕۆژی چوارشه‌ممه له هه‌ردوو مه‌یدانی ڕابعه عه‌ده‌ویه و نه‌هزه چ جۆره خوێندنه‌وه‌یه‌ک هه‌ڵده‌گرن؟
ئایا ئه‌و ڕووداوانه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه و ڕاگه‌یاندنی باری نائاسایی کۆتایی به قه‌یرانی وڵاتی میسر دێنێت؟
ئایا شکستی دیموکراسیه چاوه‌ڕوانکراوه‌که‌ی به‌هاری عه‌ره‌بی بوو؟ ئایا ئه‌و ڕووداوانه شکستی ئامانجه‌کانی ئه‌و به‌هاره بوون؟
یان ئایا ئه‌و ڕووداوانه ده‌مانخه‌نه به‌رده‌م ئه‌و جۆره بیرکردنه‌وه‌یه‌ی بگوترێت هێشتا زوو بوو بۆ به‌هاری عه‌ره‌بی؟
بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیارانه و پرسیاره‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ، به‌ڵێن ساڵح له به‌رنامه‌ی (له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا) میوانداری دکتۆر که‌نعان حه‌مه غه‌ریب پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان ده‌کات.
زانیاری زیاتر له ده‌قی به‌رنامه‌که‌دایه: